حکومەت بەرزکردنەوەی تەمەنی گشتیی خانەنشینی دەکات. وێنە: بەژنە ئێکین
حکومەت بەرزکردنەوەی تەمەنی گشتیی خانەنشینی دەکات. وێنە: بەژنە ئێکین

"توانایی کارکردنیان هەتاوەکو تەمەنی ٦٥ ساڵ نییە"

"دەبێت کار بۆ باشکردنی ژینگەی کار بکرێت"
4:00 min

 سەندیکایی کرێکارانی سوید (LO) ڕەخنە لە پێشنیازی حکومەت سەبارەت بەبرزکردنەوی تەمەنی گشتیی خانەنشینی دەگرێت. هاوکات فیدراسیۆنی گشتی خانەنشینان (PRO) پێیانوایە کە لەڕوانگەی ژینگەی کارەوە ئەو بڕیارە بدرێت.

حکومەت سوید لە ئێستادا پێشنیاز بەرزکردنەوەی کاتی دیارکراوی چوونە خانەنشینی دەکات، واتە تەمەنی گشتیی خانەنشینی بەرزبکرێتەوە. بۆ جێبەجێکردنی ئەم پێشنیازە حکومەت داوا لەپەرلەمان دەکات کە بەر لە‌هەڵبژاردنی داهاتوو پێشنیازەکەیان جێبەجێ بکات.داواکەی حکومەت لەوە  پێکدێت کە تەمەنی گشتیی خانەنشینی لە ٦١ بۆ ٦٢ تەنانەت ٦٣ ساڵ بەرزبکرێتەوە. جێگری گشتی سەندیکای کرێکاران توبیاس بوودین رەخنەی توند لە پێشنیازەکەی حکومەت دەگرێت و دەڵێت. 

– لە ئەمڕۆدا بۆ نمونە ئەندامانی ئێمە توانی کارکردنیان هەتاوەکو تەمەنی ٦٥ ساڵی نییە، هاوکات لەبیریشی نەکەین  کە جەستەیان بەرگەی کارکردن هاتاوەکو تەمەنی ٦٧ ساڵی کارکرد ناگرێت. ئەمەش زیاتر پەیوەندی بەو کارە قورس و زەحمەتانەوە هەیە کە ئەوان ڕۆژانە ئەنجامی دەدەن و بەتەواویی وزەیان لێدەبڕێت و توانایی کارکردنیان بۆ ماوەیەکی درێژتر نامێنێت. لەکاتێکیشدا کارکردن هێندە قورسە  لەچەند لایەکەوە دەتوترێت کە تەمەنی خانەنشینی گشتی بەرزدبکرێتەوە، ئەمەش بەبۆچوونی ئێمە گرنگی پێدانێکی زۆر هەڵەیە. لەجێگایی ئەوە دەبووا هەموو گرنگییەک بەوە بدرایە کە چۆن بتوانین بوارەکانی کارکردن باشتر بکەین هەتاوەکو هاوڵاتیان بەباشی بیان توانیایە کاریان هەتاوەکو تەمەنی ٦٥ یان ٦٧ ساڵی بکردایە. هەروەها جێگەی وەبیر هێنانەوەی کە ئەمڕۆ کۆمەکی  بێکاری و کۆمەکی  نەخۆشنووسی یان نەخۆشکەوتکەوەتن تەنها هەتاوەکو تەمەنی ٦٥ ساڵییە، نەوەک ٦٧ ساڵی. کەواتە بەبۆچوونی ئێمە دەبێت بایەخ بەو پرسە بردێت و ئەو پرسەی مافەکانی کرێکارن هەتاوەکو ٦٧ ساڵی دابین بکات و گرنگی پێبدرێت.

جێگەی باسە ڕۆژی دووشەممە وەزیری بیمەی کۆمەڵاییەتی ئانیکا ستراندهێل ڕایگەیاند کە ئەو ئومێدەوارە حکومەت بڕیاری بەرزکردنەوەی تەمەنی گشتیی خانەنشینی بەر لە هەڵبژاردنی داهاتوو بدات.

فیدراسیۆنی گشتی خانەنشینان (Pensionärernas Riksorganisation) لەگەڵ داواکەی حکومەتدایە کە پێویستە ڕێژەی کاتژمێری کارکردن بۆ ئەوەی خانەنشینان بتوانن خۆیان لەڕووی ئابووریەەوە بەڕێوە بەرن.

ئاندێرش تورێ شارەزا لە فیدراسیۆنی گشتی خانەنشینان پێیوایە چەندین شێواز هەیە کەلە ڕێگەیەوە بتوانرێت لەم بوارەدا بەکار بهێنرێت و دەڵێت. 

– ئێمە پێمانوایە کە پێویستە بەر لەهەموو شتێک گۆڕانکاری بەسەر بواری ژینگەی کاردا بهێنرێت و بایەخ بەو بوار بدرێت، ئەمە بەر لەوەی کە سنووری تەمەنی گشتی خانەنشینی بەرزبکرێتەوە. هاوکات بەلایی ئێمەوە زۆر گرنگە پرسی هەڵاوردنی لەڕووی تەمەنەوە پێشگیری لێ بکرێت، لەبەر ئەوەی ئەم شێوازە هەڵسووکەوتە بووە بەهۆی ئەوەی کە کەسانێک تەمانیان لەدەوروبەری خانەنشینیدایە بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵاواردنەوە لەسەر کار ناتوانن کار بکەن، ئەمە لەکاتێکدا کە خۆیان خوازیاری کارکردنن و لەتواناشیاندا هەیە.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".