بانک

بانکەکانی سوید سوودێکی وایان نەکردووە

سوودی بانکەکانی سوید لەوەی چاوەڕوان دەکرا کەمتر بوو
1:25 min

سێ بانکی گەورەی سوید، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی ڕێژەی سوودی بانکیی خۆیان لە ماوەی سێ مانگی سێیەمی ساڵدا بڵاوکردەوە. هاندێلس‌بانکن و ئێس‌ئێ‌بێ‌ ئەمڕۆ ڕاپۆرتەکەی خۆیان بڵاوکردەوە و دوێنێش سویدبەنک ئەم کارەی کرد.

لە هەر سێ ڕاپۆرتدا دەردەکەوێ کە هەموو ئەو بانکانە بە میلیارد کرۆن قازانجیان هەبووە بەڵام بەمحاڵەوە ئەو ڕێژە قازانجە، کەمتر لەو ڕادەیە بووە کە شرۆڤەکاران پێش‌بێنییان دەکرد.

لەمناوەدا ڕێژەی قازانجی ئێس‌ئێ‌بێ نیو میلیارد کرۆن کەمتر بوو لەوەی چاوەڕوان دەکرا. هەروەها قازانجی هاندێلس‌بانکێنیش ٣٠٠ میلیۆن کرۆن کەمتر لەو ڕێژەیە بوو کە شرۆڤەوانان پێیان وابوو. ئەم حاڵەتە دوو بانکی نوودرێیا و سویدبەنکێنیش دەگرێتەوە. بۆ نموونە کۆشیرکەتی نۆردێیا لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا باسی ئەوەی کردووە کە سوودەکەی لە سێ مانگی سێیەمی ساڵدا یەک میلیارد و ٣٣ میلیۆن یۆرۆ بووە، سەرجەم ٩،٧ میلیارد کرۆنی سوید.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".