wêne: Vilhelm Stokstad / TT
wêne: Vilhelm Stokstad / TT
ڕیککەوتنی سیاسەتی کۆچ

مۆڵەتی مانەوەی کاتیی بە پەنابەران دەدریت

مۆڵەتی مانەوەی کاتیی منداڵانی بەتەنیاهاتوو و خێزانی بەمنداڵەوە ناگرێتەوە
1:00 min

شەش لە هەشت حیزبی پەرلەمانی سوید سەبارەت بە سیاسەتی کۆچ و وەرگرتنی ڕێژەی بەردەوام زیاتری پەنابەران ڕێککەوتوون.

حیزبەکانی حکومەت، پارتی سۆسیالدیموکرات و پارتی ژینگە، لەگەڵ حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست، پارتی سەنتەر، پارتی مودێرات، پارتی لیبەرالی گەل و پارتی دیموکراتەمەسیحییەکان لەسەر سیاسەتی کۆچ و شێوەی وەرگرتنی پەنابەران بەهاوفکریەک گەیشتوون.

 

دوو لەو خاڵانەی لەسەری پێکهاتوون مۆڵەتی مانەوەی کاتیی – واتە tillfälligt uppehållstillstånd – وە مەجبورکردنی کۆمۆنەکان بۆ وەرگرتنی پەنابەرانە.

 

ئەو مۆڵەتەی کاتییش بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەبێت. بەڵام منداڵانی بەتەنیاهاتوو و خێزانی بەمنداڵەوە ناگرێتەوە.  

 

وە هەروەها جەختیش خراوەتە سەر بازاڕی کار و بۆ ئەم مەبەستە ئەم شەش حیزبە لەسەر ئەوە پێکهاتوون کە ئەو پەنابەرانی مۆڵەتی مانەوەیان پێدەدرێت و مامۆستان، ڕێگایان پێدەدرێت بەزووترین کات ئیمکاناتیان پێدەدرێت دەرس بە منداڵانی تازەهاتوو بڵێنەوە.

 

بەڵام کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی سوید دەستپێناکات و سوید لە ڕێککەوتنی شێنگێن لانادات.

 

هاوکات لەسەر ئەوەش پێکهاتوون کە شەرتی تووندتر لەکاتی هێنانی کەسوکار هەبێت.

 

زانیاریی زیاتر بەم زووانە.

مۆڵەتی مانەوەی کاتیی

مۆڵەتی مانەوەی کاتیی بۆ ماوەی ٣ ساڵ دەدرێت. ئەگەر ئەو کەسە دوای ٣ ساڵ داهاتی مانگانەی لەو ئاستە بێت کە بتوانێت بۆخۆی خۆی بەخێو بکات، ئەوا مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی پێدەدرێت - ئەمە ئەگەر پێویستی بە پەناش نەبێت دوای ئەم سێ ساڵە. وە ئەگەر بێتو دوا ٣ ساڵ بەردەوام هۆی پەنابەری هەبێت ئەوا مۆڵەتی مانەوە دەبێت بە هیمیشەیی. ئەم یاسا نوێیە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە پێش هاتنە ئارای ئەم یاسا نوێیە داوای پەنابەریان کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".