Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

"بوونی هۆرمۆن لەگۆشتی سازکراودا هۆکاری گەشەکردنی شێرپەنجەیە"

تازه‌ کرایه‌وه‌ tisdag 27 oktober 2015 kl 16.43
بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 27 oktober 2015 kl 12.26
گۆشتی سازکراو گەورترین مەترسی لەسەر
(9:56 min)
Wêne: Kielbasa7 . Mariuszjbie / Wikimedia Commons CC BY 3.0+ Nasser Seyed Ahmadi
1 av 2
Wêne: Kielbasa7 . Mariuszjbie / Wikimedia Commons CC BY 3.0+ Nasser Seyed Ahmadi
Foto:TT
2 av 2
Foto:TT

بۆ یەکەمجار ڕێکخراوی نێونەتەوەیی تەندروستی (WHO) چەند جۆرە گۆشتێکی وەک هۆکاری گەشەپێکردنی شێرپەنجە لەجەستەی مرۆڤدا دەستنیشان کرد.

بۆنمونە سۆسیج‏ (korv)، بەیکون، گۆشتە نەرمەی بەراز واتە (skinka)، هەروەها پاتێ کە لەجگەر دروست دەکرێت، ئەم جۆرە گۆشتانە بۆ یەکەمجار لەپاش توێژینەوە بۆ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی تەندروستی (WHO) ئاشکرا بووە کە زیادە خواردنی ئەو جۆرە گۆشتانە دەبتەهۆی گەشەپێکردنی و تووشبوون بەنەخۆشی شێر پەنجە. هەروەها ئاماژە بەوە کرداوە کە ئەم جۆرە خۆراکانە هەڵگری مادەی ژەهراوین کە لەجگەرەشدا بوونیان هەیە.ئەم دەرئەنجامە بەتواوی لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە ڕاگەیندراوە. بەڵام سەبارەت بەگۆشتی سوور مەبەس لێردا گۆشتی مەڕ یان بەرخ، گۆشتی بەراز و مانگا بەهەمان شێوە ئاشکرا نەبووە کە ئەوانیش ئەو ژەهرانە لەخۆ دەگرن و  مەترسیان بەم ئاستە لەسەر.

ناسر سەید ئەحمەدیی، پزیشکی دڵ و توێژەرەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی ساڵگرێنسکا لە یۆتۆبۆری ئاماژە بەناوەرۆکی توێژەینەوەکەی ڕێکخراوی نێونەتەوەی تەندروستی (WHO) دەکات کە خواردنی ئەو جۆرە گۆشتە سازکراوانە جێگەی مەترسین. لەبەر ئەوەی ئەو گۆشتانە لەکاتی سازکردنیاندا مادەی کیمایی بەکار دەهێنرێت. هاوکات تیشکی خستەسەر ئەوەش کە زۆر خواردنی گۆشتی سوور مەرترسییەکان بەتووشبوونی نەخۆشی شێربەنجە لە % ١٨ زیاددەکات.

هەروەها ناسر سەید ئەحمەدی باسی لە ئاستەکانی توشبوون و مەترسی دووچاربوون کرد کە لە چوار گرووپ پێکدێن. ئەویش لەیەکەوە بۆ چوار. واتە لەئاستی یەکدا زۆرترین مترسی بەتووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجا لە ئارادایە. لەم حاڵەشدا گۆشتی زاسکراو بۆ نمونە سۆسیج‏ (korv)، بەیکون، گۆشتە نەرمەی بەراز واتە (skinka)، هەروەها پاتێ کە لەجگەر دروست دەکرێت لەئارادایە. ئەحمەدی ئەوەشی نەشاردەوە کە زیادە خواردنی هەوموو شێک زیانی دەبێت.

  ڕیکارد بێشێلیووس پسپۆڕی بواری خواردنی ژەهر هەڵگرە لە فەرمانگەی چاودێری بەرهەمی خواردەمەنی (Livsmedelsverket).ڕیکارد بێشێلیوس سەبارەت بەشێوازی خواردنی ئەم جۆرە خۆراکان لە ڕوانگەی ڕاپۆرتەکەوە دەڵێت.

   - ئێمە سەرەتا دەبێت بەڕاپۆرتەکەدا بچیەنەوە و هەڵسەنگاند ئەنجام بدەین. لەبەر ئەوەی بزانین کە پێویست دەکات گۆڕانکاری بەسەر ڕێنمایەکانمان لە ڕووی خواردن و بەکارهێنانی ئەم جۆرە خۆراکانە بکەین یان نا.

 هاوکات دەمەوێت تیشک بخەکەم سەر ئەوەی کە ئەمە ڕووداوێکی کوتووپڕ نییە هەتاوەکو هاوڵاتیان هەڵوێستی بەزووی بەرامبەر وەرگرن، بەڵکو ئەمە ئەرکی فەرمانگەی چاودێری بەرهەمی خواردەمەنی (Livsmedelsverket) کە هەڵسەنگاندن لەسەر ئەم بابەتە ئەنجام بدات. لەڕاستیدا ئەو فەرمانگەیە بەبایەخەوە لەم پرسە دەڕوانێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".