cecilia uddén
Cecilia Uddén. Foto: Sveriges Radio

پۆلیسی میسر ڕۆژنامەوانێکی رادیۆی سویدی بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرد

"وتووێژی لەگەڵ مانگرتوواندا ئەنجامداوە"
1:03 min

پەیامنێری دەرەوەی ڕادیۆی سوید، سیسیلیا ئودێن کە ئەمڕۆ لە میسر دەردەست کرابوو، ئێستا ئازاد کراوە.

کەمێک بەرلە ئێستا ڕۆژنامەی مێترۆ و ڕادیۆی سوید ئەم هەواڵەیان بڵاوکردەووە. هەروەها رۆژنامەکە پەیوەندیی بە ڕادیۆی سویدوە کردووە و هەواڵی دەستبەسەرکردنی سیسیلیا ئودێنی بۆ پشتڕاست کردبوونەوە.

هاوکات کریستینا گوستاڤسسۆن لە نوسینگەی دەرەوەی ڕادیۆی سوید تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئودێن باری تەندروستیی باشە و تەنها دەردەست کرابوو. 

گوستاڤسۆن باسی لەوەش کردووە کە هۆکاری دەسبەسەرکردنی سیسلیا ئودێن دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کە ئودێن وتووێژی لەگەڵ کرێکارانی مانگرتوودا ئەنجامداوە و لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی میسرەوە لە کۆمپانیایەکی قوماش و چنین لە شاری مەهالا دەستگیر کرابوو.

ڕادیۆی سوید پەیوەندیی بە باڵیۆزخانەی میسرەوە لە ستۆکهۆڵم کردووە و ئێستاش ئەوا ڕاگەیێنرا کە ئودێن ئازاد کراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".