Foto: Adam Ihse/ TT
Foto: Adam Ihse/ TT

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی سوید بەسەر دانیمارکدا سەرکەوت

سوید ١ – ٠ دانیمارک
1:24 min

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی سوید دوێنی بۆ بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی هەڵبژاردە سەرکەوتووکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی دانیمار بووەوە.

یاییەکە لە یاریگایی گاملا ئولێڤی لەشاری یۆتۆبۆری بەئاماددە بوونی نزیکەی ١١٠٠٠ هاندەر ئەنجامدرا.  جێگەی باسە هەڵبژاردەی ژنانی سوید بەدەیان شانسی گۆڵکردنیان لەسەرتایی بەشی یەکەمی یارییەکدا لەدەستدا، بەڵام لەپاش یەک کاتژمێر یاریکردن یاریزانی هەڵبژاردەی سوید کارۆلین سیێگر توانی یەکەم گۆڵ تۆمار بکات. هەر چەندە هەڵبژاردەی دانیمار هەوڵی یەکسانکردنەوەی دەرئەنجامەکەی لەبەشی یەکەمی یاریییەکەدا دا بەڵام سەرکەوتووە نەبوون.

لەبەشی دووەمی یارییەکەدا هەڵبژاردەی سوید بەهۆشیارییەوە یارییاندەکرد و توانیان بەرگری لەو گۆڵە تومارکراوە بکەن دەرئەنجامی یارییەکە بەو گۆڵەوە لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێبهێنن. واتە یەک بەسفر سوید بەسەر دانیمارکدا سەرکەوت.

 جێگەی باسە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژانانی سوید لەدواین سێ یاریی ئەنجامدراویان بەسەرکوتووی بۆ هەڵبژاردەکە کۆتایی هاتووە.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".