Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Gelek kes ji Swêdê hilbijartinên Tirkiyê dişopînin. Wêne: Emrah Gurel/TT
Gelek kes ji Swêdê hilbijartinên Tirkiyê dişopînin. Wêne: Emrah Gurel/TT

پەرلەمانتارانی سوید چاودێری هەڵبژارنەکان لە تورکیا دەکەن

"لەبەر ڕەوشی تورکیا نامانەوێت ناوی ئەندامانی شاندەکە ڕابگەیانەنین"
1:01 min

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە هەڵبژارنەکانی تورکیا لەو وڵاتەدا بەڕێوەبچێت وە بۆچاودێری کردنی ئەو هەڵبژارنە شاندێکی پەرلەمانتارانی سوید لەتورکیا چاودێری هەڵبژارنەکان دەکەن.

ئەو شاندەی پەرلەمانی سوید بۆچاودێریکردنی چۆنێتی بەڕێوەچوونی هەڵبژارندنەکان ڕۆژی یەکشەممە ١/١٠ لە وڵاتی تورکیا ئاماددە دەبن.

 مارگەرێتا سێدەرفێلت ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی مۆدێرات سەرۆکایەتی شاندەکەی سوید، هەروەها سەرۆکایەتی شاندی پەرلەمانتارانی ڕێکخراوی هاوکاری و ئاسایشی وڵاتانی ئەووپاش دەکات.

 بڕیارە رۆژی دووشەممە ٢/١٠ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ڕێکبخەن و ئاماژە بەچۆنێتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە بکەن.

ئێڤا هەیلم، ڕاوێژکاری نێونەتەوەی لە نوسینگەی دەرەوەی پەرلەمان بەبەشی کوردی ڕادیۆی سوید ڕاگەیاند کەلەبەر ڕەوشی ئێستایی تورکیان نەیانویستووە ناوی پەرلەمانتارە سویدییەکان ئاشکرا بکەین.

 

 

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".