Migrantlägret på Sorgenfri i Malmö. Foto: Anton Kalm/Sveriges Radio
Foto: Anton Kalm/Sveriges Radio

کامپی کۆچبەرە ڕۆمەنییەکان دەبێت لاببرێت

ئێستا هیچ ڕێگر نییە لەبەردەم لابردنیه ئەو کامپەدا
2:11 min

دادگای پرسی ژینگە و زەویوزار داواکەی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی سکۆنێی پەسەند کرد بە لابردنی کامپی کۆچبەرە ڕۆمەنییەکان لە ناوەڕاستی شاری مالمیۆ.

بەڵام ئەمڕۆ داواکەیان ڕەد کرایەوە، بێنگت یوهانسۆن لەو دادگایەوە دەڵیت ئەوان لە سکاڵاکەیاندا  بیانوی ئەوەیان هەبوو کە ئەو کامپە لە ساڵی 2014 ەوە هەیە و بۆیە چاوەڕییان دەکرد دادگا پێداچوونەوە بە بڕیاری لابردنی کامپەکەدا بکات، بەڵام ئێمە بە پێچەوانە پێمان وابوو کە هۆکاری تەواو هەیە کە بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت و ئێستا لە دوای ئەم بڕیارە هیچ شتێک ڕێگر نییە لەبەردەم لابردنی ئەو کەمپە.

جێی باسە دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە دەبوا ئەو کامپەی کۆچبەرە ڕۆمەنییەکان لە ناوەڕاستی شاری مالمیۆ لە (Sorgenfri) سازیان داوە لاببرێت کەچی هێشتا نیوەی ئەو کۆچبەرانە هەر لەوێ دەژین.

هەر دوێنێ دوو لایەنی جیاواز لە بەردەم ئەو کامپەدا خۆپیشاندانیان ساز دا، لایەک بۆ هاوپشتیی کۆچبەرەکان و مافی مانەوەیان لایەکەی دیکە بۆ لابردنی ئەو کامپە بوو. بەڵام پۆلیس هەر نەهات و نازانرێت کەی پۆلیس بەتەواوی ئەو کامپە لادەبەن.

جێی ئاماژەیە بڕیاری چۆڵکردنی ئەو کامپە و لابردنی خانووە کاتییەکانی ئەو کۆچبەرانە لە ناوەڕاستی مالمیۆ پشتی بەهۆکاری ژینگە و ڕێساکانی تایبەت بە ژینگەپارێزی بەستووە. 

بەبیر دێنمەوە کە ماوەی ساڵێکە نزیکەی 300 کۆچبەری یەکییەتی ئەورووپا کە زۆرینەیان ڕۆمەنین بە نایاسایی و بەبپێ پرسی خاوەن زەوییەکە لە ناوەڕاستی شاری مالمیۆدا کامپێکیان سازداوە و لەوێ ژیان بەسەر دەبەن.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".