Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Tidigt på tisdagsmorgonen inledde polisen en insats för att tömma EU-migrantlägret på Industrigatan i Malmö. Foto: Drago Prvulovic /TT.
چۆڵکردنی کامپی کۆچبەرانی یەکییەتیی ئەورووپا

کامپەکەی مالمیۆ لابرا

ڕۆمەنییەکان چیتر لەبەردەم شارەوانی دەژین
2:20 min


سەعات چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی مالمیۆ دەستیان بە لابردنی کامپی کۆچبەرە ڕۆمەنییەکانیان کرد.

بەرپرسی زانیاریدان لە پۆلیسی مالمیۆ ئێڤا گیون ڤێستفۆرد دەڵێت هۆکاری چۆڵکردنی ئەو کەمپە بەم بەیانییە زووە ئەوەیە کە ئاسانترە بەیانی زوو ئەو کارە بکرێت پێش ئەوەی ترافیک و هاتووچۆی خەڵکی دەست پێ بکات، هەورەها دەبێت ئەو گۆڕەپانەچۆڵبکەین بۆ کارەکانی شارەوانی مالمیۆ کە لەگەڵ ڕۆژبوونەوەدا دەست بە ڕوخاندنی ماڵە کاتییەکانیان  و پاکردنەوەی شوێنەکە دەکەن.  

پۆلیسی مالمیۆ چەندین ئوتوبوسیان هێنایە بەردەم ئەو کامپە بۆ گوێزانەوەی کۆچبەرەکان و هەندێکیان پارەی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان وەرگرتووە، ئەوانەشی کە ئامادە نەبوون کامپەکە چۆڵ بکەن پۆلیس بەزۆر هەڵیان گرتوون و بردونیانەتە دەرەوەی ئەو چوارچێوەیەی بەدەوری کامپەکەدا دروست کرابوو.

لە کاتی چۆڵکردنی کامپەکەدا چەند چالاکوانێک بۆ پارێزگاریکردن لە مافی ئەو کۆچبەرانە ئامادەبوون و یەکێکیان لەلایەن پۆلیسەوە بە بە گومانی توندوتیژی دژ بە کارمەندی دەوڵەت دەستگیر کرا.

 کاتالین میهای لە تۆڕی مافی ڕۆمەنییەکان دەڵیت ئەوەی ئەم بەیانییە ناخۆشترین ڕووداوە بۆ ئەو کۆچبەرانە کە بەو شێوەیە ماڵەکانیان لێ بسەندرێتەوە. بەڵام ئەو کۆچبەرانە وابە ئاسانی لە مافی خۆیان خۆش نابن ئیتر لەمڕۆوە دەچن لەبەردەم (Stadshuset) باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەی شارەوانی دەژین.

کارینا نیلسۆن ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی مالمیۆ لەسەر لیستی سۆسیالدیموکرات سەبارەت بە داهاتووی ئەو کۆچبەرانە دەڵێت ئێمە وەک کۆمۆن ئەو کەسانە ئاگادار دەکەینەوە لەماف و ئەرکەکەنیان و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ شوێنی کاتیمان بۆ مانەوەیان لەکاتی شەودا تەرخان کردووە، ئەم چەند شەوەی دوایی ژمارەیەک لە وکۆچبەرانە بۆ شەومانەوە چوونەتە ئەو لۆکاڵانە.

 بەڵام بۆ چارەسەری درێژخایەن ئەم دوانیوەڕۆیە کۆمۆنی مالمیۆ لەگەڵ کارمەندانی باڵیۆزخانەی ڕۆمانیا کۆدەبێتەوە. لەو پرسانەی کەباسی دەکەین کارینا نیلسۆن دەڵێت ئەوەیە کە چارەنووسی ئەو کۆچبەرانە دەبێت لە وڵاتی خۆیاندا دیاری بکرێت، دەبێت سیستێمی ئەو وڵاتە لەگەڵ پێداویستی ئەو کەسانەدا بگونجێنرێت و ڕۆمەنییەکانیش وەک هاوڵاتیانی دیکەی ڕۆمانیا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و پەڕاوێز نەخرێن.

بڕیاری چۆڵکردنی ئەو کامپە و لابردنی خانووە کاتییەکانی ئەو کۆچبەرانە لە ناوەڕاستی مالمیۆ پشتی بەهۆکاری ژینگە و ڕێساکانی تایبەت بە ژینگەپارێزی بەستووە. بڕیارەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی سکۆنێی دراو دوای سکاڵای لایەنی نارازی  دادگای پرسی ژینگە و زەویوزار بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی سکۆنێی پەسەند کرد.

بەبیر دێنمەوە کە ماوەی ساڵێکە نزیکەی 300 کۆچبەری یەکییەتی ئەورووپا کە زۆرینەیان ڕۆمەنین بە نایاسایی و بەبپێ پرسی خاوەن زەوییەکە لە ناوەڕاستی شاری مالمیۆدا کامپێکیان بۆ ژیان لەوێ ساز داوە. 

تێبینی! زانیاری زیاتر لەو لینکەی خوارەوە دەدۆزیتەوە!

 

 

 

 

 

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".