Foto: Bram Janssen/TT
Foto: Bram Janssen/TT

وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگریی سوید لە باشووری کوردستانن

لەپاش گەڕانەوەیان کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ڕێکدەخەن
1:03 min

وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم و وەزیری بەرگریی سوید پێتەر هولتکڤیست ئێستا لە باشووری کوردستان، لە شاری هەولێرن.

ئەم دوو وەزیرە شەوی ڕابردوو لەلایەن نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەشاری هەولێر پێشوازیان لێکرا.

بەشی کوردیی ڕادیۆ سوید بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە سەردانەکەی ئەم دوو وەزیرە سویدییە بۆ باشووری کوردستان، پەیوەندی بە هەر دوو وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگریی سویدەوە کرد، بەڵام لەبەر چەند هۆیەکی ئاسایش ئامادە نەبوون چ لێدوانێک لەسەر ئامانجی ئەم  سەردانە بکەن. لەڕوانگەی هەمان هۆکارەوە لێدوانیان لەسەر کاتی گەڕانەوەشیان بە ئێمە نەدا.

 جێی باسە کە مارگۆت ڤاڵستروێم و پێتەر هولتکڤیست بە فڕۆکەیەکی تایبەتی سەربازییەوە سەرەتا چوونە سەردانی شاری بەغدادی پایتەختی عێراق، پاشانیش سەردانی باشووری کوردستانیان کرد.

 ئەم دوو وەزارەتخانە سویدییە ڕایانگەیاند کە پاش گەڕانەوەی دوو وەزیرەکە بۆ وڵاتی سوید، ئەوا خۆیان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژە بە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ باشووری کوردستان دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".