migrationsverket och somalier
دیاریکردنی تەمەنی منداڵە بەتەنها هاتووەکان ناکۆکی لەسەرە

سیاسەتمەداران لەسەر دیاریکردنی تەمەنی پەناخواز کۆک نین

تەمەنی پەناخوازەکان سیاسەتمەدارانی پەرتەوازە کردووە
2:46 min

پارتەکانی سوید زۆر ناکۆکن لەسەر ئەوەی تەمەنی منداڵە پەناخوازە بەتەنها هاتووەکان بە ڕێگەی پزیشکی دیاری بکرێت.

 لە حالێ حازردا تەنها مۆدێراتەکان و پارتی گەل پێیان باشە کە لەڕێی پشکنینی پزیشکییەوە تەمەنی پەناخوازەکان دیاری بکرێت کە ئایا 18 ساڵن یاخود لە ژێر ئەو تەمەنەوەن. لە بەرامبەردا پارتی سێنتەر و پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان بە ئاشکرا دژ بە پێشنیازەکەی مۆدێراتەکان دەوەستنەوە. ئێمما هێنریکسۆن مەسیحیدیموکرات سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتییە لە پەرلەمان  دەڵیت گرنگە تەمەنی ڕاستەقینەی ئەو پەنابەرە بەتەنها هاتووانە بزانرێت تا بە پێی تەمەنی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و پێداویستییان بۆ دابین بکرێت. دیارکردنی تەمەنیش لە ڕێێی پشکنینی پزیشکییەوە تا ئێستا کەموکورتی زۆر تێدایە بۆیە دەبێت ڕێگەی دیکە بگیرێتە بەر.

 پارتی سێنتەریش دەڵێن ڕێگەیەکی باش بۆ دیاریکردنی تەمەنی پەناخواز پشکنینی دەرونییە. وتەبێژی ئەو پارتە بۆ پرسی کۆچ یوهاننا یۆنسۆن دەڵێت تا ئێستا نەمبیستووە پزیشکێک ئەو جۆرە پشکنینەی پێ باش و دڵنیا بێت.

لە کۆتایی مانگی سێپتەمبەردا دەستگەی کۆچ کۆتاییان بە پشکنینی پزیشکی بۆ دیارتیکردنی تەمەنی پەناخواز وەستاند. یەکێک لە هۆکارەکان ئەوە بوو کە بە زەحمەت پزیشکیان دەست دەکەوێت کە ئامادەبن لە ڕێی ئەشیعەوە تەمەنی ەناخواز دیاری بکەن، چونکە ئەو مێتودە ڕەخنەی لەسەرە کە ناڕوونە. لە حالێ حازردا تەمەنی پەنابەر تەنها لە ڕێی وتووێژ وبەڵگەکانی بەردەست دیاری دەکرێت. 

بەڵام هەفتەی ڕابوردوو مۆدێراتەکان داوایان کرد کە پشکنینی پزیشکی بۆ دیاریکردنی تەمەنی پەناخوازە بەتەنها هاتووەکان بخرێتەوە کار،  وتەبێژی مۆدێراتەکان بۆ پرسی کۆچ یوهان فورسێل ئەو کات وتی گەر ئەم پشکنینە پزیشکییە ئەنجام نەدەین ئەوا زانیارییمان ئەوەندەی تر کەمە لەسەر تەمەنی ڕاستەقینەی پەنابەر.

پارتی گەلیش وەک مۆدێراتەکان لەزاری فرێدریک مالمەوە دەڵێن ئەم پشکنینە پزیشکیە بەشێکی گرنگە لە هەوڵەکانی دیکە بۆ هەڵسەنگاندنی تەمەنی پەناخوازە بەتەنها هاتووەکان، لە وڵاتانی دیکە پەیڕەو دەکرێت و جێی خۆیەتی لە سویدیشدا بەکار بهێنرێت.  

بەو شێوەیە پرسی دیاریکردنی تەمەنی منداڵە پەناخوازە بەتەنها هاتووەکان ئەو شەش پارتە سیاسییەی پەرتەوازە کردووە کە ماوەیەک لەمەوبەر ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان لەسەر پرسی کۆچ  و هاوگونجی ئیمزا کرد.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".