Foto: Anna Bubenko/Sveriges Radio
Foto: Anna Bubenko/Sveriges Radio

سوید داوای دابەشکردنی پەناخوازان لە یەکییەتیی ئەورووپا دەکات

سویدی داوای کەمکردنەی پەناخوازان دەکات
1:30 min

سبەینێ پەرلەمانی سوید بڕیار دەدات داوایەک بۆ کۆمیسیۆنی یەکییەتیی ئەورووپا بنێرێت کە پەناخوازانی سوید بەسەر وڵاتانی یەکیەتییەکەدا دابەش بکرێت.  

 سەرەکوەزیرانی سوید ستێفان لیۆڤێن لە لێدوانێکیدا بۆ نوسینگەی هەواڵەکانی (TT) دەڵیت سوید بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بەشێکی یەکجار زۆر لە ئەرکی پەناخوازوەرگرتنی لە ئەستۆ گرتووە. سوید فشارێکی یەکجار زۆری لەسەرە هەر بۆیە داوا لە وڵاتانی یەکییەتی ئەورووپا دەکەین کە بەشێك لە پەناخوازەکانی سوید بەسەر خۆیاندا دابەش بکەن. 

ئەم داواکارییە بەشێکە لەو ڕێککەوتنەی لە نێوان پارتەکانی حوکوومەت و بەرەی ڕاست لە ئۆپۆزسیۆن سەبارەت بە پرسی سیاسەتی کۆچ پێش دوو هەفتە بەسترا. بەپێی ئەو داواکارییە حوکوومەت و بەرەی ڕاست لەسەر ئەوە کۆکن کە سویدیش دەبێت ئەو سیستێمە پەیڕەو بکات کە لە ماوەی ئەمسالدا وڵاتانی یەکییەتی ئەورووپا لە سەری ڕێککەوتن.

بەگشتی 160 هەزار پەناخواز لە ئیتالیا و یۆنانەوە بەسەر وڵاتانی یەکیەتیی ئەورووپادا دابەش دەکرێت، لەوە 160 هەزارە 54 هەزاریان لە هەنگاریاوە دابەش دەکرێن کە بەشی سویدیشی تێدایە. جا لەبەرئەوەی هەنگاریا ئامادە نین لە سیستێمی وەرگرتنی ئەو پەناخوازانەدا بەشدار بن بۆیە هەموو وڵاتانی دیکە بۆیان هەیە داوا بکەن کە ژمارەی پەناخوازانیان لێ کەم بکرێتەوە. سویدیش داواکەی لەسەر ئەو بەشەیە کە لە هەنگاریاوە بۆی هاتووە و دێت.              

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".