لیسا هۆلم و شوێنی کوژرانەکەی
لیسا هۆلم و شوێنی کوژرانەکەی

گومانلێکراو بە کوشتنی لیسا هۆلم بە دەستبەسەری دەمێنێتەوە

گومانلێکراوەکە لە گرتووخانە دەمێنێتەوە
1:04 min

ئەمڕۆ دادگای سکارەبۆری بڕیاری دا پیاوە سیوپێنج ساڵانەکە تا کاتی دەرچوونی حوکمەکەی دەستبەسەر دەبێت.

دادگایی ئەو گومانلێکراوە هەفتەی پێشوو دەستی پێکرد و دوای پێنج ڕۆژی چڕوپڕ لە دادگایی دوێنێ کۆتایی هات. بەڵام ئەمڕۆ بڕیار لەسەر ئەوە درا کە تا کاتی حوکمەکەی ئازاد بێت یاخود بەند. لارش یۆران ڤێنەرهۆلم دادوەری گشتی داوای هێشتنەی گومانلێکراوەکەی کرد هەر بۆیە دادگاش بڕیاری دا لە گرتووخانە بمێنێتەوە.  

بڕیارە ڕۆژی 17 ی نۆڤەمبەر سەعات یانزەی پێشنیوەڕۆ دادگا حوکم لەسەر گومانلێکراوەکە بدات.  

لیسا هۆلم ئەو کچە حەڤدە ساڵانەیە بوو کە ئێوارەی حەوتی مانگی شەش یونی لە ناوچەی شینێکیولێ (Kinnekulle) لە ڕێی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە دیار نەما تا دوای هەفتەیەک لە شووێنێکی نزیک لە کارەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە.      

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".