Skrärmdump: Flightradar
Skrärmdump: Flightradar

هیچ فرۆکەیەک لە باشووری سویددا مافی فڕینی نییە

بەپێی ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت بەهۆی تێکچوونی چەند سیستەمێکی ڕاداری لەفرۆکەخانەکانی باشووری سویددا بڕیاردراوە کە هیچ فرۆکەیەک لە فرۆکەخانەی ئارلەنداو و لانڤێتەروە بفرێت.

ئولف ڤاڵین لە کۆمانییای سوێدئاڤیا بەڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە کە ئەوان هێج پێشنیازێکی کاتی دیاریکراویان بۆچارەسەر کردنی کێشەکە لە ئێستادا لەبەر دەستدا نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".