Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
ڤیان تاهیە - wêne: Privat
Vian Tahir - wêne: Privat

چالاکی دیگیتاڵ بەدژی ر‌ق لەسەر ئینتەرنێت

ڕۆژێک بۆ تیشکخستنە سەر پرسی ر‌ق و هەڕەشە لەسەر ئینتەرنێت
4:15 min

ئەنجومەنی میدیایی دەوڵەتیی چالاکی بەدژی رق و هەڕەشە لەسەر ئینتەرنێت ڕێکدەخات.

لەم ڕۆژەدا – کە بەڕۆژی بەبێ ر‌ق، یان NoHate ناودەبرێت، خەڵک هاندەدرێت پەیام و وێنەی پڕ خۆشەویستی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بکەنەوە، وە هاشتاگی #NoHate "بەخۆشەویستیەوە – وەکی بۆخۆیان دەڵێن – "بۆردومان" بکەن.  یەکێک لەو ڕیکخراوانەی کە لە هاوکاریدا وە سەربەخۆ کار بەدژی ڕەگەزپەرستی، یان ڕاسیزم لەسەر ئینتەرنێت کار دەکات، ڕێکخراوەی "چالاکوانانی ئینتەرنێت"ـە. ڤیان تاهیر  بەرپرسی بەشی پێوەندیەکانی ئەم ڕیکخراوەیە و باسی شێوەی کاری خۆیان دەکات.

 

ڤیان تاهیر دەڵێ ئەگەر شتێک ببینیت کە بەدژی ڕێسای ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیەیە کە تێیدا بلاو بۆتەوە، ئەوکات لەلایەن سەرپەرشتانی ئەم تۆڕە شکایەت لەو بڵاوکراوەیە بکە. وە ئەگەر شتێکیش ببینیت کە دژی یاسا بێت ئەوا لەلایەن پۆلیسەوە شکایەت تۆمار بکە. ئەمەش شێوەیەکە کە نیشان بدەی ئەمە شتێک نییە کە کۆمەڵگا بەڵێی بۆ دەڵێ و کە ئینتەرنێت بەم شێوە ئازاد نییە کە بەکەیفیخۆت شت بڵاو بکەیتەوە. زۆر کەس وا بیر دەکاتەوە بەڵام وا نییە.  وە بوونی ئێمە بۆ ئەوە پێویستە تا ئیمکانات بە پۆلیس و  دەزگای پارێزەرانی گشتیی سەبارەت بە تاوانی هەڕەشە و تاوانی نەفرەتی لەسەر ئینتەرنیت بدەین، تاکوو ئەوان ئەمە بەجیددی بگرن.

 

ئەم ڕۆژە – ڕۆژی #NoHate –  بۆ تیشکخستنە سەر ئەو ر‌ق و هەڕەشەی کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەبێتەوە ڕیکخراوە. ئەم چالاکیە لە ئاستی ئەوروپیەوە ڕیکخراوە و سویدیش یەکێک لەو وڵاتانەیە کە بەشداری دەکات. سەبارەت بەوەی کە لەمڕۆژەدا تیشکی تایبەت دەخرێتە سەر ئەو ر‌ق و هەڕەشەی کە لەسەر ئینتەرنێت هەیە، ڤیان تاهیر پێی باشە. بەلام هاوکات باس لەوە دەکات کە کارکردن بەدیدێکی درێژخایەن بەسوود ترە.

 

ڤیان تاهیر دەڵێ ئەم ڕۆپژە چالاکیەکی کاتییە تا تیشک بخەنە سەر ئەم پرسە، بەڵام چەندین چالاکی دیکە هەیە کە ئەوان دەیکەن، بۆ نموونە ئەوەی کە ئێمە تێیدا بەشدار بووینە. بەشیک لەمە بەڕێوەبردنی پەروەردەکردنی سەرپەرشتانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانە، کە ئەوان لەکارەکەیان دا چ هەڵوێستێک بگرن. وە دوایەکانەش پۆدکاستێکیان هەیە کە بلاویدەکەنەوە و دەرباەری ئینتەرنێتە. وە بەتایبەتی ئەم کارەیە کە ئێمە پێمان گرینگە، چونکە کارێکی درێژخایەنەە.

 

بەڵام هەرچەند کە "چالاکوانانی  ئینتەرنێت" بەقسەکانی ڤیان تاهیر گرینگی بە کاری درێژخایەن دەدەن، ئەم ڕۆژەشیان بۆ گرینگە. وەکی ڤیان تاهیر بۆخۆی دەڵێ چونکە ڕۆژێکی وەها دەرفەتێکمان بۆ هەڵدەکەوی کە باسی ئەم پرسە بکەین. وە ئەمەش لەدرێژەدا دەتوانێت ببێتە مایەیی ئەوەی کە فێرگەیەک پیوەدنیمان پیوە دەگرێت و دەیانەوێ بیین لەمبارەدا زانیارییان پێبدەین. واتە ڕۆژێکی وەها دەبیتە هۆی ئەوەی کە باس و خواسی زێدەتر لە ڕۆژانی دیکە لەسەر ئەم پرسە دەکرێت کە لەوانەیە لەداهاتوودا بتواندرێت بەکاربهێندرێت.

 

وە سەبارەت بەوەی کە ئایە لەکاتێکدا کە دووچاری بڵاوکراوەی رق و هەڕەشە یا ڕەگەزپەرستی دەبیتەوە چی بکەیت، ڤیان تاهیر سێ خاڵ دەهێنێتەوە و دەڵێ یەکەمیان ئەوەیە کە نەچیتە ناو باسێک کە لەسەر بنەمای ڕەگەزپەرستی بەڕیوەدەچێت. خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە شتێک ببینیەوە کە بەردەوام بەکاری بهێنی. چوونکە ئەو کەسانەی کە ئەم رق و هەڕەشانە و بیروبۆچونی ڕەگەزپەرستی بلاو دەکەنەوە هەمیشە هەمان دەلیلهێنانەوە بەکار دەهێنن. بۆیە شتێکی باشە کە جوابێک بۆ ئەم دەلیلە ببینیەوە و لەبەردەست بێت تا هەر کاتێک پێویست بوو یەکسەر کۆپی بکەیت و بڵاوی بکەیتەوە. وە خاڵی سێیەم ئەوەیە کە ئەوەت لەبیر بێت کە پێویست نییە هەمیشە ڕووبەڕووی ئەم بڵاوکراوانە ببیتەوە. دەتوانیت بڵێی لەگەڵ ئەوە نیم و واز لە دمەتەقە بهێنیت و بەسە ئیتر.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".