Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

"کوردستان دەبێت سوود لە ئەزموونی کوردانی دیاسپۆرا وەربگرێت"

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 6 november 2015 kl 19.03
"مافەکانی ژنان یەکێکە لەو پرسانە گرنگی پێدراوە"
4:27 min
وێنەی خونچە نووری لە فەیسبووکەکەی وەرگیراوە
وێنەی خونچە نووری لە فەیسبووکەکەی وەرگیراوە

ڕۆژانی نۆ و دەی ئەم مانگە لە شاری یۆتێبۆری ڕۆژانی ناودێر بە مافی مرۆڤ (MR-Dagarna) بەڕیوەدەچێ و تێیدا بەتێمای "پێکەوە دژی نەژادگەریی" بەدەیان سیمینار لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە پێشکەش دەکرێن.

هەندێ باسکاری کوردیش لەم ناوەدا بەشدارن کە تێیدا بۆنموونە باسی دیاسپۆرای کورد لە سوید دەکەن، یەکێک  لەو بەشادرابووانە لێکۆڵەرەوی سیاسی و شرۆڤەگری سیاسی خونچە نووریە. جێگەی باسە کە خونچە نووری لەبەر  ئەوی چەندین دەستەواژەی سویدیی کە بۆ دەربڕین بەزمانی کوردی ئاساننەبوونی داوای لێکردم وتووێژەکە بەسویدیی ئەنجام بدەین.  ئیدی بڕیارمانداو لەسەر داوایی خونچە گفتووگۆمان بەسویدی دەسپێکرد و خونچە باسی لە سیمینارەکەی خۆی کرد و ووتی.

  - ئاراستەکرد بەسەر سێ مەبەستی تایبەتدا لەم حاڵەتەدا دابەشدەکرێت، ئەوانیش ڕوانگەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووریەن کە کەسانی بەڕەگەز بیانی دەتوانن لە یەکێک لەم ڕوانگانەوە هاوکاری وڵاتەکانی خۆیان بکەن.

منیش ڕاستەوخۆ لێم پرسی کە ئایا تۆ هیج ناوچەیەکی دیاریکراوت دەستنیشانکردووە کە لەکاتی پێشکەشکردنی سیمنارەکەتدا زیاتر بایەخی پێبدەیت. لەوەڵامد خونچە نووری وتی.

  - من بەرلەهەمووشتێک لە ڕوانگەیکی سویدیی کوردیەوە دەدوێم، بەتایبەت کە کورد-سویدییەکان بەچی شێوەیەک توانیوویانە لەڕووی بەدیموکراتیکردنەوە هاوکاری کوردستانیان کردووە. 

سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا بەچی شێوەیەک دیاسپۆرای کورد توانیوییەتی کاریگەری لەسەر کوردستان کردووە. خونچە لەوەڵامدا گووتی ئەو ئاڵوگۆڕەی لەنێوانی کوردستان و سویددا هاتۆتە گۆڕێ و ئەو کەسانەی بۆ هەندەران هاتوون بەردەوام بۆ کوردستان گەڕاونەتەوەو لەوێ دەستیان بەدامەزراندنی کۆمپانییاکردووە بەشێکە لەو گاریگەریانە. هاوکات لەبواری سیاسییدا چالاک بوون و لەبوارەکانی وەک فەرهەنگ و مێدیادا بەهەمان شێوە بووە، جێگەی باسە کە جێدەستیان لە کارکردن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ژنانە دیارە. هاوکات سوودگەیاند بەو هەرێمە لەڕووی پرسەکانی  بەدیموکراتی کردنەوە هەبوو.

 ئەو سیمنینارەی کە خونچە نووری تێیدا بەشدارە لەلایەن چەتەرە ڕێکخراوی فۆرووم سیدەوە ڕێکخراوە و تایبەت بەدەربرێن و ئاڵووگۆڕکردنی بیرووڕایە لەسەر پێشنیازیی جۆراو جۆر لەڕوانگەیەک کە پەیوەندی بەمافەکانی مرۆڤەوە هەبێت.  لەم حاڵەتەدا زیاتر باسکردنە لەسەر پرسی پەیوەندی دیاسپۆرای کورد لەسوید کە چی گرنگیەکی لەڕووی ئابووری، سیاسی، مافەکانی مرۆڤ، بازرگانییەوە لەسەر کوردستان هەبووە.

 خونچە نووری باسی لەوە کرد کە ئەو لەکاتی بەڕێوەبردنی سیمینارەکەیدا باسێک لەسەر پرسەکانی مافی مرۆڤ دەکات کەزیاتر پوەندی بەپرسی بەدیموکراتکرنی دەسەڵات و کۆمەڵگەوە هەیە. خونچە تیشکی خستەسەر ئەوەش کە بۆ ئەوی کوردستان بەو ئامانجە بگات پێویستە سوود لە ئەزموونی دیاسپۆرای کورد لەسوید وەرگرێت  و دەڵێت.

  - چەند شێوازێک هەیە کەمرۆڤ دەتوانێت لە ڕێگەیەوە گەشە بەپرسەکانی بەدیموکراتیکردنی کوردستان بکات، بۆنمونە ئەو ئەزموون وبیرو بۆچوونانەی سەبارەت بەبەهاکانی گەل کە دیاسپۆرای کوردی لەسویدەوە لەگەڵ خۆیدا بۆ کوردستان دەباتەوە بەبایەخەوە لێی بڕوانرێت. هاوکات بتەو ڕاگرتنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و ئەو لایەنانەش کە سەرمایەگوزاری لەکوردستان دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".