Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Penaberî ... پەنابەری

سیاسەتوانانی سۆسیالدیموکرات لە پێشنیاری مودێڕاتەکان نزیک دەبنەوە

لەناوخۆی پارتی سۆسیالدیموکرات ناڕازیبوونێک سەری هەڵداوە
1:42 min
wêne: Zoltan Balogh/TT, Virginia Mayo/TT
wêne: Zoltan Balogh/TT, Virginia Mayo/TT

سیاسەتوانانی سۆسیالدیموکرات لە کۆمۆنەکان لەسەرانسەری سوید دا داوای ڕێککەوتنی زێدەتر لەگەڵ حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست دەکەن تا ڕیژەی پەنابەران کەم بکرێتەوە.

چەندین سیاسەتوانی سۆسیالدیموکرات لەلاوە دەڕواننە پێشنیارەکانی پارتی مودێڕات بۆ دامەزراندنی کۆنتڕۆڵی سنوورەکانی سوید کە لەکردەوەدا پەنابەران ناچار دەکات ئەو وڵاتەی پێیداهاتوون بگەڕێنەوە ئەوێ و لەوێ داوای پەنابەری بکەن. یەکێک لەم سیاسەتوانانەی سۆسیالدیموکرات یوێران داڵستروێمە کە ئەندامی ئەنجومەنی کۆمۆنی کاترینێهۆڵمە.

داڵستروێم دەڵێ بەم شێوەی ئەمڕۆ ناتوانین بەردەوامبین بە وەرگرتنی ئەو ڕێژەی کە دێت. پێویستیمان بە خەڵک هەیە کە بێن بۆ سوید، بەڵام نە بەم ڕیژەی کە ئێستا دێت. ناتوانێت تەنها لەسەر شانی سوید بێت کە بەتەواوی ئەم ئەرکە وەئەستۆ بگرێت.  

سیاسەتوانێکی دیکە، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمۆنی لیدشۆپینگ، شێل هێدڤال بە ڕۆژنامەیەک دەڵێ "هەرکەسێک کە پێیخۆشبێت دەتوانێت بێتە ناو سوید".

ئەندامی ئەنجومەنی کۆمۆنی نۆڕشۆپینگ، لاش خێرنکڤیست باس لەوە دەکات کە بەپێی پرینسیپەوە کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی سوید دەبی باسی لەسەر بکرێت.

بەلام تاکوو ئێستا سەرۆکی پارتی سۆسیالدیموکرات، ستێفان لوێڤێن خۆی لە پێشنیارەکانی پارتی مودێڕات پاراستووە. پێشتر گوتویەتی هێشتا دەرئەنجامەکانی نازانین چین. ناتوانین بەخێرا پێشنیار پێشکەش بکەین کاتێک کە دەرئەنجامەکانیان بازانین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".