wêne: Claudio Bresciani/TT
wêne: Claudio Bresciani/TT
Penaberî ... پەنابەری

حکومەت ١٠ میلیاردی زێدە بەهۆی ڕەوشی پەنابەریی بۆ کۆمۆنەکان دابیندەکات

خەرجی زێدەی دەزگای کۆچ بۆ ساڵی داهاتوو هێشتا حیساب نەکراوە
1:22 min

ئەمڕٶ حکومەت گۆڕانکاریەکی ئیزافی بوودجە پێشکەش دەکات. ئەمەش بۆ مەبەستی قەرەبووکردنی کۆمۆنەکان بەهۆی خەرجی زێدە لەپێوەندیدا لەگەڵ وەرگرتی پەنابەران.

دەقیق حکومەت ٩،٨ میلیارد کڕۆنی زێدەتر بۆ کۆمۆنەکان دابین دەکات. ئەمەش لەڕێککەوتنی حکومەت لەگەڵ حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست لەکۆتایی مانگی ئوکتوبەر لەسەری پێکهاتن. هاوکات ٢٠٠میلیۆنیش بۆ کۆمەڵگای مەدەنی دابین دەکرێت، وە سەرجەم حکومتە ١٠ میلیارد کڕۆن دابین دەکات.

 

لەگوێن زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵنێر تێ تێ شیاوە کە ئەو گۆڕانکاریەی بوودجە بڕەپارەیەکی بۆ دەزگای گۆچیش تێدابێت. ئەمەش بەهۆی خەرجی زێدەتری ئەم دەزگایە، وە بوودجەی گۆڕانکاری ئەمڕٶ کاتژمێر  ١٣و٤٥ دەقە لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەلایەن وەزیری ئابوری ماگدالێنا ئاندێشۆن پێشکەش دەکرێت.

 

دەزگای کۆچ لەئێستادا ئاماژەی بەوە کردووە کە لەماوەی ساڵی داهاتوودا خەرجی وەرگرتنی پەنابەران بە ٢٩ میلیارد کڕٶن زیاد دەبێت.

 

بەڵام ئەو بوودجەی گۆڕانکاری کە ئەمڕٶ پێشکەش دەکرێت تایبەتە بە ئەمساڵ. خەرجەکانی ساڵی داهاتوو لەکاتی بەهار دا، ئەوکات کە بوودجەی بەهارە بۆ ٢٠١٦ پێشکەش دەکرێت، لەبەرچاو دەگیرێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".