Foto: TT
Foto: TT

بۆ شکاندنی گەمارۆیی سەر شاری فارقین لەستۆکهۆڵم کۆدەبنەوە

"پێویستە مرۆڤ لەو شێوە خۆپیشاندانانەدا ئاماددە بێت"
4:54 min

بڕیارە سبەینێ لەشاری ستۆکهۆڵم خۆپیشاندانێک بۆ مەحکومکردنی گەمارۆیی سەر شاری فارقینی باکوری کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ئەو خۆپیشاندانە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە لە گۆڕەپانی مینت (Mynttorget) لەشاری ستۆکهۆڵم ئەنجامدەدرێت. غەفوور یەکێک دەبێت لەبەشداربووانی خۆپیشاندانەکەو بەبەشی کوردی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە ئێستا دەبێت کوردانی تاراوگە لەسەر ئەو گەمارۆییە بێنە دەنگ. لەبەر ئەوەی بەدەیان هاوڵاتی لەو شاردا هەتاوکو ئێستا کوژران و هاتووچۆ بەهەموو شێوەیەک لەو شارەدا قەدەغەکراوە.

هاوکات غەفوور  ئاماژەی بەوەشکرد کە پارتە سیاسییەکانی سوید و هەروەها پارتە کوردییەکانیش ئاگادار کراونەتەوەوە بۆ ئەوەی بەشداری خۆپیشاندانەکە بکەن هەتاوەکو ئەو گەمارۆیەی لەسەر ئەو شارەیە هەڵبگیرێت. هەروەها ئومێدەوا کە هاوڵاتیان بتوانن بەشدار ئەو خۆپیشاندانە بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".