wêne: MAJA SUSLIN / TT
wêne: MAJA SUSLIN / TT

ئە مامانەی نەیویست مندال لەباربەرێ خەرمانەی پێنادرێت

هەرێمی یۆنشۆپینگ پێویستناکات خارمانە بەو مامانە بدەات کە کاری پێنەدرا کاتێک کە نەیویستووە وەکوو بەشێک لەکارەکەی منداڵ لەباربەرێ.

ئەمە دادگای سەرەتایی یۆنشۆپینگ ئەمڕۆ بڕیاری لەسەر دا.

 

ئەم مامانە لەهەموو نەخۆشخانەکانی ئەم هەرێمە داوای کاری کردووە، بەڵام کاتێک کە بەڕوونی گوتویەتی کە نایەوێ لەکاتی منداڵ لەباربردن بەشداری بکات لەسەر کار دانەمەزرێندراوە. ئەویش نەیویستووە بەشداری منداڵ لەباربردن بکات چووةکە بەدژی دینی ئەوە، کە مەسیحییە.

 

لەسەر بنەمای کارپێنەدان شکایەتی لە هەرێمی یۆنشۆپینگ کرد و داوای ٢٦٠ هەزار کڕۆنی وەکوو خەرمانە دەکرد. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە ئەو لەسەر ئەو باوەڕەیە کە تووشی هەڵاواردن بووە و سووکایەتی بە ویژدانی و ئازادی ئایینی لێ کراوە.

 

بەڵام دادگای سەرەتایی بڕیاری داە کە پێویستناکات هەرێمی یۆنشۆپینگ خەرمانە بەم مامانە بدات. ئەم بڕیارەش لەسەر ئەو بنەمایە دراوە، وەکی دادگا بۆخۆی دەڵێت، کە "مەرجی ئەوەی کە مامانێک دەبێ بتوانێت منداڵ لەباربەرێت هەم لەجێی خۆیەتی هەم پێویستە".

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".