wêne: CHRISTINE OLSSON / TT, Vilhelm Stokstad/TT, Peter Dejong/TT
wêne: CHRISTINE OLSSON / TT, Vilhelm Stokstad/TT, Peter Dejong/TT

دوای پاریس حکومەت پێشنیاری توندتر پێشکەش دەکات

سوید ئامادەیە هاوکاری فەڕانسا بکات
2:50 min

توندترکردنی یاسا بەدژی ڕێکخستنی تیرۆریستی، ئیمکاناتی زیاتر بۆ پۆلیسی ئاسایش "سێپۆ" و هەواڵگیری زێدەتر.

ئەمانە بەشێکن لەو پێشنیارە توندانەی حکومەتی سوید دوای هێرشی تیرۆریستی پاریس پێشکەش کران.


سەرۆک وەزیران ستێفان لوێڤێن ڕعژی دوای هێڕشەکانی تیرۆریستی لە پاریس گوتی ئەمڕۆ ڕێژی شین و ڕۆژی بڕیاردانە. سەرۆک کۆماری فەڕانسا فڕانسوا ئۆلان ڕایگەیاندووە کە ئەم تاوانانە لەلایەن ئەو گروپەترۆریستیە ئەنجامدراون کە بەخۆیان دەڵێن دەوڵەتی ئیسلامی. وە ئەمەش نیشاندەدات کە پێویستە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی یەکگرتوو بێت.

 

شەوی هەینی ڕابردوو، ١٣ی نوڤامبەر چەندین هێرشی ترۆریستیی هاوئاهەنگ شاری پاریسیان هەژاد. ئەم هێرشانە بریتیبوون لە تەقەکردن لە خەڵکی مەدەنی، خۆتەقاندنەوە و دیلگرتن. لە شەش شوێنی جیاواز تەقە کرا و سێ ترۆریست بەجیا لەدەرەوەی مەیدانی تۆپی پێ، کاتێک کە فەڕانسا و ئەڵمان لەیاریەکی دۆستانە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، خۆیان تەقاندەوە و هەر لەم مەیدانە سەرۆک کۆماری فەڕانسا فرانسوا ئۆلاندیش ئامادە بوو.

 

تەقەکردن لە بینای شانۆگەری بەتەکلان بوو، کە لەوێ تاوانکاران دیلیان گرتوو و دواتر لەگەڵ پلیس بەتەقەکردن ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

ئەوەی کە تاکوو ئێستا سەلمێندراوە ١٢٩ کەس کوژراون، ٨٩ لەوانە لە شانۆگەری بەتەکلان و بەسەدان کەس بریندارە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".