Foto: Stig-Åke Jönsson/TT
Foto: Stig-Åke Jönsson/TT

١٠٠ پۆلیس زیاتر بۆ کۆنترۆڵکردنی سنووری باشووری سوید دەنێردرێت

بتەوکردن سنوورەکان بەردەوامە.
1:42 min

ئەمرۆ ڕاگەیەندرا بۆ ئەوی بتوانرێت بەباشی کۆنترۆڵی سنوورەکانی  سوید بەڕووی دانیمارک و ئەڵمانیادا بکرێت ئەوا ڕێژەی پۆلس لەو هەرێمەدا زیاد دەکێرێت.

بۆ بەئاگابوونی تەواو لەو کۆچبەرانەی ڕوو لەسوید دەکەن ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا کە لەسەرانسەری سویدەوە پۆلیس بۆ هاوکاریکردنی پۆلیسی هەرێمی باشوور  درێندرێت. رێژەی ئەو پۆلیسانەش ١٠٠ پۆلیس زیاترە کە بڕیارە بەسێ شیفت یان بەش بەشەو ڕۆژ لە ئەرکابن.

جێگەی باسە پێشووتر حکومەتی سوید بڕیاریدا کە کۆنترۆڵی سنوورەکانی تونبکاتەوە. هۆکاری توندکردنەوەی کۆنترۆڵەکان پەیوەندنی بەو ڕێژەی زۆرەی کۆچبەرەوە بوو کە ڕوویان لەسوید دەکردو پاشان بەشێکی زۆر لەو کۆچبەرانە بێ سەروشوێن دەبوون یان ڕوویان لە وڵاتانی دیکە دەکرد.

 هاوکات پەیوەندیشی بەڕێکخستەوەی پرسی کۆچبەری هەبووە.  کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان لەسەرەتادا بۆ ماوەیەکی ١٠ ڕۆژە و بەر لە هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا حکومەتی سوید بڕیاری لەسەرداوە. 

لارش فۆرشێل ووتەبێژی پۆلیسی هەرێمی باشوور بەبەشێ هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی ڕاگەیاند کە کردەووە تیرۆریستییەکانی پاریس کاریگەری لەسەر ئەرکەکانی ئەوان نییە. لەبەر ئەوەی جێبەجێکردنی ئەم ئەرکەی پۆلیس پێشووتر حکومەت بڕیاری لەسەر داوەو کارێکی کاتیشییە. ئەگینا زەحمەد دەبوو بمانتوانیایە هەموو کارەکان پێوە ڕاپەڕێنن

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".