Foto:TT
Foto:TT

سوید بەسەر دانیمارکدا سەرکەوت

سوید ٢ – ١ دانیمارک
2:08 min

هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید لەیارییە یەکلاییکەرەکان بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا لەپشوو ئەم هەفتەدا ڕووبەرووی هەڵبژاردەی دانیمارک بووەوە.

یارییەک لەیاریگایی فرێندس ئارێنا لە شاری ستۆکهۆڵم بەئاماددەبوونی نزیکەی ٥٠٠٠٠ هەزار هاندەر بەڕێوەچووە.

هەڵبژاردەی سوید هەر لەدەستپێکی یارییەکەدا بەهێرشبردن بۆ سەر گۆڵی هەڵبژاردەی دانیمارک دەستیپێکرد. یاریزانی گەنجی هەڵبژاردەی سوید ئێمیک فۆرشبێری لەکۆتایی خوولەکەکانی بەشی یەکەمی یارییەکەدا توانی یەکەم گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی سوید تۆمار بکات. واتە یەکەم بەشی یارییەکە یەک بەسفر لەبەرژەوەندی سوید کۆتایی.

لەسەرتایی بەشی دووەمی یارییەکەدا هەر هەمان یاریزان واتە ئێمیل فۆرشبێری لە ناو هێڵی سزایی هەڵبژاردەی دانیمارکدا لەڕێگەی دوو یاریزانی دانیمارکەوە بەزەویدا خراو سزا لەسەر دانیمار درووست بوو.

پاشان یاریزانی هێرشبەری هەڵبژاردەی سوید سلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئەو سزا یان پەناڵتیە لێداو توانی گۆڵی دووەم تۆمار بکات.یاریزانی سوید لەخوولەکانی کۆتایی یارییەکدا تەواو ماندووبووون ئەوەش بوو بەهۆی ئەوەی کە هەڵبژاردەی دانیمار بتاوانێت لەخوولەکی ٨٠ دا گۆڵێک تۆمار بکات. یارییەک بەسەرکەوتنی سوید کۆتایی هات واتە سوید دوو گۆڵ و دانیمار گۆڵیک.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".