wêne: Jessica Gow/TT
wêne: Jessica Gow/TT

هەڕەشەی تەقینەوە لە پەرلەمانی سوید کراوە

لەم نامەی هەڕەشەدا هاتووە کە سبەینێ هەڕەشەکە ئەنجامدەدرێت
1:05 min

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەڕەشەی لەپەرلەمانی سوید کراوە و بەڕێوەبەرایەتیی پەرلەمان ئەمە دەسەلمێنیت.

لەڕێگای پەیامێکی مۆبایلەوە ئەندامپەرلەمانانی سوید لەوە ئاگادارکرون کە هەڕەشە لە پەرلەمانی سوید کراوە. بەڕیوەبەرایەتیی پەرلەمان ئەوە دەسەلمێنیت کە لەڕێگای نامەیەکی ئەلەکترۆنی کە بۆ پەرلەمان هاتووە، هەڕەشە کراوە. لەگوێن پۆلیسی ئاسایش، سێپۆوە لەم پەیامەدا هاتووە کە سبەینێ بۆمبێک لە پەرلەمانی سوید دەتەقێتەوە.


هاوکات کاروباری پەرلەمان لەدوای گەیشتنی ئەم هەڕەشەیە وەکوو خۆی بەردەوام بووە و هەر وەها دەبێت.

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی ڕٶژنامەوانیی لەلایەن سێپۆوە، سیرپا فرانزێن دەڵێ ئێمە وەکوو سێپۆ وە چەند لایەنی تریش مەیلێکی ئەلەکترۆنیمان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەرگرتووە. ئێمە هەموو هەڕەشەیەک بەجیددی دەگرین و وەدوایان دەکەوین تا بزانین ئایا ئەمە جیددییە یانا. ئەم نامەیە بۆ پۆلیسی ستۆکهۆڵمی و چەند لایەنی تریش نێردراوە و تێیدا هەڕەشە لە پەرلەمانی سوید دەکرێت، کە گوایە سبەینێ ئەنجام دەدرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".