wêne: HENRIK MONTGOMERY / TT, Jerome Delay/TT
wêne: HENRIK MONTGOMERY / TT, Jerome Delay/TT

حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن داوای یاسای توندتر دژی تیرۆریزم دەکەن

ئۆپۆزیسیون داوا دەکات سوید ڕۆڵێکی بەرچاو لەدژی تیرۆریزمدا ببینێت
2:16 min

لەدوای کردە تیرۆریستییەکەی پاریس، پارتی مودیرات ئامادەیە لەگەڵ حکومەت دانیشێت تا بەخێرایی یاسای نوێ بەدژی تیرۆریزم دابنێن.

بەشێک لە پێشنیاری پارتی مودێرات ئەوەیە کە پۆلیسی ئاسایش، سێپۆ ئیمکاناتی زیاتری بۆ هەواڵگیری پێبدرێت.

هەروەها حیزبی چەپیش خوازیاری ئەوەیە کە سوید ڕۆڵێكی بەرچاوتر بەدژی تیرۆریزم بگرێت. سەرۆکی حیزبی چەپ، یوناس خوێستێت بە ئاژانسی هەواڵنێر دەڵێ دەمانەوێ هاوکاریی نێونەتەوەیی باشتر بێت. گرینگە کە سوید لەڕێگای سیاسیەوە پشتیوانی نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕەوشی سوریا و بۆ لێدوانەکان لە ڤیەنا بکات تا بە چارەشێک بۆ ڕەوشی سوریا بگەین. سوید دەبێ ڕێگری لە ئەندامگیری گروپەکانی تیرۆریستی وەکوو داعش بکات. هاوکات گرینگە کە ئەو کەسانەی لەدەستی داعش هەڵدێن بپارێزین.

خوێستێت هەروەها دەڵێ ئەگەر بێتو فەڕانسا ئاماژە بە ڕێسای هاوخەباتیی بکات، کە لەڕێککەوتنی لیسابۆندا هاتووە، دەبێ سوید ئامادە بێت. بەلام ئایا ئەم هاوکاریەی سوید چۆن بێت، لەگوێن خوێستێتەوە دەبێ کاتێک کە داوایەکی وەها ئاراستەی سوید کرا باسی لەسەر بکرێت.

هەروەها پارتی لیبەرالی گەلیش وەکوو حیزبی چەپ دەڵێ سوید پیویستە بەهانای فەڕانسا بگات ئەگەر بێتو فەڕانسا ڕێسای هاوخەباتیی بێنێتە گۆڕێ.

وە پارتی میسیحییەدیموکراتەکان دیسان داوا دەکەن کە سوید دەبێ ئامادەگی خۆی بۆ ناردنی فرۆکی جەنگی نیشان بدات. بەرپرسی ئەندامپەرلەمانانی ئەم حیزبە لە پەرلەمان، ئاندرێاس کارلسۆن بە ئاژانسی هەواڵنێر تێ تێ دەڵێ دەبێ فڕۆکەی جەنگی یاس-گریپێن  بنێرین ئەگەر داوامان لێبکرێت. سەرۆکی ئەم حیزبە یەکەمجار لەماوەی هاوینی ڕابردوو ئەم پێشنیارەی پێشکەش کرد.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".