نوێکراوەتەوە

بڕیارێکی مێژووییە بۆ یەکێتی ئەوروپا

وەزیری بەرگریی فەڕانسا، ژان-ئیڤێس لێ دریان ئەمڕۆ لە بڕوکسەل داوای هاوکاریی سەربازیی لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کرد. وەزیری بەرگری سوید ڕایگەیاندا کە سوید یەکێک دەبێت لەوە وڵاتانەی هاوکاریی فەرەنسا دەکات.

لەخوارەوە تەواو ڕاگەیاندن و زانیاریی بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید دەبیننەوە، سەبارەت بە ڕای سوید. 

بەپێی وتەکانی وەزیری بەرگری سوید لەئێستادا روون نییە کە شێوازی هاکارییکردنی فەرەنسا لەلایەن سویدەوە دژی ڕێکخراوی تیریۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراو چۆن دەبێت.

وەزیری بەرگریی فەڕانسا بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازیی لەدەرەوەی ولات و هاوکاری لە شەڕی ئەم وڵاتە لەدژی داعش دا لەسوری و ئێراق داوای هاوکاریی سەربازی لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا دەکات.