Foto: TT
Foto: TT

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل باڵیۆزی سوید لەوڵاتەکەی بانگێشت دەکات

ئیسرائیل ڕەخنەی لەووتەکانی مارگۆت ڤاڵستروێم دەگرێت.
1:27 min

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بەتووندی هەڵوێستی بەرامبەر ووتەکانی وەزیری دەرەوەی سوید کە لەوتێژێکدا سەبارەت بەتیرۆریزم ڕایگەیاندووە دەگرێتەبەر.

جێگەی باسە مارگۆت ڤاڵستروێم وەزیری دەرەوەی سوید لەو وتوێژێکدا سەبارەت بەپرسی ڕادیکالیزەکردنی گەنجان و ڕاکێشانیان بۆ نێو ڕێکخراوی تیرۆریست دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراو ئاماژەی بە رەوشی فەلەستینیەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە کەلەبەر ناچاری و ئەو  دۆخەی ژیانیانیانی تێدا دەبەنە سەر  دەبێت یان ڕەوشەکە قبووڵ بکەن یان ئەوەتا پەنا بۆ توندوتیژی ببەن، بۆیە دەبێت چارەسەری سیاسی بێتە ئاراوە.

لەڕوانگەی وتەکانی ڤاڵستروێمەوە دەوڵەتی ئیسرائیل بەتووندی ڕووبەڕووی ئەو لێدوانە دەبێتەوە، بەتایبەت لەڕووی گرێدانی دەوڵەتی ئیسسرائیل بە ڕێخراوە تیرۆریستیەکان و ئەو کردەووە تیرۆریستەیانەش کە لەپاریس ڕوویانداوە گوایە پەیوەندی بە ڕوەشی نێوان فەلەستین ئیسرائیلەو هەبێت.

جێگەی باسە دوێنێ ئێوارە باڵیۆزی سوید لە ئیسرائیل بانگێشتکراوەو وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل نارەزایینامەی خۆیانیان بەباڵیۆزی سوید گەیاندووە، بەڵام ڕوونییە کە ئایا لەوە زیاتر چی بەباڵیۆزی سوید ڕاگەیەندراوە. هاوکات وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم ئاماددە نەبوو لەسەر ئەوە وتانەی لێدوان بدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".