Foto: Anders Wiklund/TT
Foto: Anders Wiklund/TT

ئەمشەو دانیمارک ڕووبەڕووی سوید دەبێتەوە

سوید شانسی سەرکەوتنی لە دانیمارک زیاترە.
2:30 min

هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید لەیارییە یەکلاییکەرەوەکاندا بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا ئەمشەوە ڕووبەرووی هەڵبژاردەی دانیمارک دەبێتەوە.

ئەم یاریە لە میانەی پەڵاوتنی هەڵبژاردەکانی ئەوروپایە بۆ بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی هەڵبژاردە سەرکەوتووەکانی ئەوروپادا لەشاری شوێپێنهامنی پایتەختی دانیمارک ئەنجام دەدرێت.

 بەپێی یاسایی یارییە یەکلایکەرەوکان (Play of matcher)  لە نێوان دوو هەڵبژاردە کە لەململانێدان بۆ مسۆگەرکردنی بەشداریکردن لەو پاڵەوانییەتییەدا دوو یاری ئەنجام دەدرێت. هەر یارییەک و لەیەکێک لەیاریگایەکی ئەو هەڵبژاردانەدا بەڕێوە دەچێت.

لەیەکەم ڕووبەڕووبوونەوەدا کە هەڵبژاردەی سوید لەستۆکهۆڵم پشووی هەفتەی ڕابردوو ڕووبەڕووی دانیمار بووەوە، سوید توانی بەدەرئەنجامی تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر بەیەک گۆڵ بەسەر دانیمارکدا سەربکەوێت. ئەم سەرکەوتنەش ئەوندەی دیکە زەمینەی بۆ هەڵبژاردەی سوید خۆشکردووە کە بۆ بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی هەڵبژاردەکانی  ئەوروپا نزیک ببێتەوە، بەڵام بەچەند مەرجێک. ئەوانیش برینین لە

 ئەگەر سوید دەرئەنجامی یارییەکە یەکسان بێت، دانیمارک ٣ – ٢ بەسەر سویددا بیباتەوە ئەوا بەوە دەرئەنجامانە سوید سەردەکەوێت. لەبەرامبەردا ئەگەر سوید بەدەرئەنجامی یەک بە دوو کۆتایی بەیارییەکە بهێنێت ئەوا کاتی یاسایی یارییەکە درێژ دەکرێتەوە و ئەگەر هەر بێ دەرئەنجام بوو ئەوا بەلێدانی سزا یارییەک یەکلا دەکرێتەوە. لەحاڵەتێکیشدا ئەگەر دانیمارک یەک بە هیچ بەسەر سویددا سەربکەوێت ئەوا هەڵبژاردەی دانیمارک بۆ پاڵەوانێتی هەڵبژاردە سەرکەوتووەکانی ئەوروپا سەردەکەوێت.

 بەپێی شارەزایانی تۆپی پێ دەبێت هەڵبژاردەی سوید بۆ ئەوەی لەم یارییەشدا دەرنجامی سەرکەوتن بەدەرست بهێنت ئەم مەرجانە پەیڕەو بکات، بۆنمونە دەرفەتی ئەوە بەهەڵبژاردەی دانیمارک نەدەن کە گۆڵی یەکەم تۆمار بکات، هاوکات ئاستی یاریکردنی یاریزانی بەناوبانگی سوید سلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە ئاستێکی بەرزدا بێت و کۆششی تەواو بکات. هەروەها هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی سوید لەکاتی لێدانی کۆڕناڵ و لێدانی ئازاد کەلەسەر گۆڵی سوید درووست دەبێت، ئەوا بەووردی و وریایەوە چاودێری یاریزانانی دانیمارک بکەن و هەوڵبدەن خۆیان لەئەنجامدانی هەڵە دوور بگرن.

یاریەکە کاتژمێر ٨:٤٥ یی شەو دەستپێدەکات.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".