Foto: Per Groth/  TT
Foto: Per Groth/ TT

هەڕەشە لە خوێدنگەیەکی ئاماددەی دەکرێت

خوێندنگەکە لەئێستادا چۆڵکراوە.
0:45 min

 خوێندنگەی ئاماددەی (Citygymnasiet)  لەشاری ڤێسترۆس ئەمڕۆ هەڕەشەی لێکرا.

ئەمڕۆ پۆلیسی شاری ڤێسترۆس ناچاربوو خوێندنگەی ئاماددەی (Citygymnasiet) لە قوتابیان و فەمانبەران چۆڵبکەن لەبەر ئەوەی هەڕەشە کراوتە سەر ئەو قورابخانە. ئەو هەڕەشەیەش لەڕێگەی ئێسئێمێسەوە بۆ بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە نێردراوە. بەڵام ئاماددە نەبوون کە هەڕەشەکە چێ لەخۆگرتووە.

لەنێو هەمان بینادا کارمەندانی شارەوانی کار دەکەن ئەوانیش بەهەمان شێوە بیناکەیان لەلایەن پۆلیسەوە پێچۆڵکراوە.  کەمێک بەرلەئێستا ڕاگەیەندرا هیچ ڕووینەداوە، بەڵام پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەمڕۆ کەس نەچێتەوە نێو ئەو بینا کە لە ناوەندی شاری ڤێسترۆسە هەتاوەکو سبەینێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".