Fredrik Sandberg/TT
Fredrik Sandberg/TT
سوید و هەڕەشەی تیرۆریستی

کۆنفرانسی چاپەمەنیی سەرۆکی پۆلیسی ئاسایشی سوید

کۆنفرانسی چاپەمەنیی پۆلیسی ئاسایش
3:00 min

سەعات شەشی ئێوارە بە کاتی ستۆکهۆڵم، کۆنفرانسی سەرۆکی پۆلیسی ئاسایشی سوید لەسەر بەرزکردنەوە ئاستی وریایی ئاسایش بەڕێوە دەچێ. بەشی کوردی خاڵە گرنگەکانی ئەم کۆنفرانسە دەگوازێتەوە.

ئاندێرش تۆرنبەری سەرۆکپۆلیسی ئاسایشی سوید سەرەتا باسی ئاستەکانی هەڕەشەی ئاسایشی کرد و گوتی ڕاپۆرتی نزیکی هەواڵگریی لە چالاکییەکانی ئیسلامگەرایانی توندڕەو لە سوید بەدەست گەیشتووە بەڵام باسی وردەکارییەکانی  ئەم چالاکییەی نەکرد و سەرچاوەکەی زانیارییەکانیشی نەناساند بەڵام گوتی پۆلیس لەم پێوەندییەدا بڕیاری داوە کەسێکی گومانلێکراو لە نەبوونیی خۆیدا دەستبەسەر بکات و هەر ئێستاش بەدوایەوەن. هەر بۆیەش ئاستی وریایی خۆی لەسەر باری ئاسایشی وڵات بەرزکردۆتەوە.
ئەو گوتی لە کاتی هەڕەشەی یەکجار زۆر لە سەر ئاسایش، ئەم پلەیە بە ژمارەی ٥ پێناسە دەکرێ و ئەوەی ئێستا لە ٣ وە بۆ ٤ بەرزکراوەتەوە. بەڵام ئەم هەڕەشەیەی ئێستا ئەگەر هاتبا و لە نزیکەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵگای سوید کراباوە، ئەوا ئاستی وریاییەکەیان بۆ ئاستی ٥ بەرز دەکردەوە.

لە وەڵامی ڕۆژنامەواناندا سەرۆکی دەزگای ئاسایشی سوید نەیویست چ زانیارییەکی دیکە لەسەر پاشخانی نەتەوەیی یا هاووڵاتییەکەی ئەو کەسەی لە نەبوونی خۆیدا بڕیاڕی گیرانی دراوە، ڕوون بکاتەوە.

ئاندێرش تۆرنبەری گوتی لەم پێوەندییەدا توێژینەوەیەکی وردمان دەست پێکردووە و ئامادەسازیمان بۆ بەرگری لە کردەیەکی تیرۆر ئەنجام داوە.

ماتس لوێڤینگ سەرۆکبەشی نەتەوەیی دەزگای پۆلیس ڕایگەیاند کە ئێمە نازانین ئەو کەسەی لێیدەگەڕێین هەر ئێستا لە کوێیە و دەمانەوێ دڵنیا بین کە ئایا لە سویدە، یان نا.

تۆرنبەری هەروەها گوتی کە بۆ سبەینێش کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ ئەو کاربەدەستانەی پرسی ئاسایش دەیانگرێتەوە پێکدێنێ تا پێکەوە دوایین گەشەی ڕووداوەکان و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی وڵات هەڵدەسەنگێنن.

جێی باسە کە ئەو کەسەی بڕیاری گیرانی لە نەبوونی خۆیدا دراوە هێشتا نەگیراوە و (ڕەنگە لە سویددا) بە ئازادی دەگەڕێ بەڵام ڕاگەیەنرا کە هیچ پێوەندییەکی ئەو کەسە بە ڕووداوە تیرۆریستییەی پاریس جارێ ڕوون نەبۆتەوە.

ماتس ساندبەری سەرۆکی ناوەندی نەتەوەیی بۆ توێژینەوە لە هەڕەشەی تیرۆریستی کە ئەویش لەم کۆنفرانسوەدا بەشدار بوو گوتی ئەم هەڵسەنگاندنە لەسەر ئاستی وریاییە پاش وەرگرتنی زانیارییەکی تایبەتی عەمەلیاتی و لێکدانەوەی ستراتیژیی ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە کراوە و سوید وەک ئامانجی سەرەکیی گرووپی داعش نابینرێ، بەڵام وەک ئامانجێکی بیرلێکراوە و لە گوێن ئەوان "ڕەوا" هەیە.


سەعات حەوتی ئەمشەو ئاندێرش یێگێمەن وەزیری ناوخۆی سویدیش کۆنفرانسێکی چاپەمەنی پێکدێنێ و هەندێ بابەتی گرنگ ڕادەگەیێنێ.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".