Foto: Henrik Montgomery/TT och Fredrik Sandberg/TT
Foto: Henrik Montgomery/TT och Fredrik Sandberg/TT
سوید و هەڕەشەی تیرۆریستی

کۆنفرانسی چاپەمەنیی وەزیری ناوخۆی سوید

کۆنفرانسی وەزیری ناوخۆ
1:45 min

سەعات حەوتی ئەمشەوئاندێرش ییگێمەن وەزیری ناوخۆی سویدیش کۆنفرانسێکی چاپەمەنی پێکدێنێ و هەندێ بابەتی گرنگ ڕادەگەیێنێ.

یێگێمەن لە قسەکانی خۆیدا هیچ شتێکی تایبەت و زێدەتر لەوەی سەرۆکپۆلیسی ئاسایش باسی کردبوو نەگوت و تەنیا ڕایگەیاند ئەو بڕیارەی دەزگای پۆلیسی ئاسایش داویەتی بەشوێن ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەوە بووە کە سوید وەریگرتووە.

لە وەڵامی ڕۆژنامەواناندا یێگێمەن لەسەر زانیارینەدانی زیاتری خۆی گوتی کە ئەمە لەبەر پاراستنی ئاسایش و لەقاونەدانی ئەو وردەکارییانەیە کە کەسان و لایەنانی دیکەش حەز دەکەن بیزانن و بەسوودی خۆیان بەکاری بێنن.

یێگیمەنیش جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو هەڕەشەیەی لە سەر سویدە، بەڕەوڕووی دامودەزگاکانی حوکوومەت، ناوەندگەلی ئایینی و ڕاگەیاندن و شوێنە ستراتیژییەکانی هاتوچۆ دەکرێتەوە نەک جەماوەر.

وەزیری ناوخۆ گوتی هەوڵ دەدرێ ڕەوتی چەندین پێشنیازەیاسای حوکوومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کردەی تیرۆر بۆ پەسندکران لە پەرلەماندا خێراتر بکرێتەوە.

هەواڵنێرانی ڕادیۆی سوید ڕایانگەیاندووە کە نزیکەی دە ئوتومبێلی تایبەتی پۆلیس هاوکات لەگەڵ پاسەوانانی ڕاگری ئارامی، ڤاکت، هەر ئێستا لە ناوەندی باژاری ستۆکهۆڵم لە هاتوچۆ دان.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".