Foto: TT
Foto: TT

دەکرێ ساڵانە ژیانی سەدان کەس لە مردن ڕزگار بکرێت

پزیشکی لێهاتوو نەشتەرگەرییەکان ئەنجامبدات.
1:11 min

لە ڕوانگەی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەیەکی نوێوە ئاشکرا بووە کە دەکرێت لەڕێگەی گەشە پێکرندی چارسەری تایبەتی پزیشکی ساڵانە ژیانی سەدان کەس لەمردن ڕزگار بکرێت.

لێکۆڵینەوەکە لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەت تایبەت بەپرسی تەندرووستی تایبەتەوە هاتۆتە ئەنجامدان. وەڕاپۆرتێکیش خراوەتە بەردەست.

لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەگەر ڕێژەیەکی کەمتر لەنەخۆشخانەکان بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەڕێگەی پزیشکی بەئەزموونەوە ئەنجام بدرێت ئەوا ساڵانەن نزیەکە ٥٠٠ کەس ژیانیان لەمردن ڕزگار دەکرێت. لێرەدا تەنها مەبەس لە نەشتەرگەریی گەرنگ و گەورەو ئاڵۆزە.

ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە بەشیک لەو پزیشکانەی ئەمڕۆ ئەو شێوە نەشتەرگەریانە ئەنجام دەدەن ئەزموونیان لەبواری نەشتەرگەریدا کەمە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە پێویست ناکات نەخۆشخانە گەورەکان ئەم ئەرکە لە ئەستۆ بگرن بەڵکو دەکرێت نەخۆشخانە بچووکەکان بە پزیشکی لێهاتووە هەستن بەئەنجامدانی ئەو شێوازە نەشتەرگەریانە.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".