Omar Sheikmous & Fateh Sheikh
فاتیح شیخولئیسلامی و عومەر شێخمووس
سوید و هەڕەشەی تیرۆریستی

ڕێککەوتنی جیهانی دژی داعیش نزیک دەبێتەوە

یەکگرتنی جیهانی دژی داعش
20 min

گفتوگۆیەکی ڕادیۆیی لە پەراوێزی ڕووداوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی پاریس.

میوانانی بەرنامە:
عومەر شێخمووس و فاتح شێخولئیسلامی دوو سیاسەتوانی ناسراوەی کورد، نیشتەجێی ستۆکهۆڵم.


بەشێک لەو پرسانەی تاووتوێ دەکرێن:

  • ئایا کردە تیرۆریستییەکانی داعش لە پاریس نیشانەی لاوازییەتی، یا خود  دەیەوێ شان و باهۆزی نیشانی ئەورووپا بدات؟
  • چۆنە کە ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە لە پاریس ئەوەندە دەنگدانەوەی جیهانیی هەبوو بەڵام نەک ڕووداوە هاوچەشنەکانی شوێنەکانی تر، بۆ وێنە لە ئەفریقا یا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە تەنانەت قوربانیی گەلێ گەلێ زیاتریان لێکەوتۆتەوە.
  • مەترسیی قەومانی ڕووداوێکی هاوچەشنی ئەوەی پاریس لە سوید چۆن دەبینن؟ 
  • چەندە ڕێی تێدەچێ سوید بە شێوەی سوپایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەوانە سووریادا بەشدار بێت؟
  • ئەگەری ڕێککەوتنێک لە سووریا چۆن دەبینن و بەشی کوردی ڕۆژئاوا لەم ناوەدا چۆن پێش‌بینی دەکەن؟


ئامادەکردنی: ناسری سینا
nasser.sina@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".