Foto: Fredrik Persson/TT
Foto: Fredrik Persson/TT

دادگا ١٣ کەسی لەسەر بەکارهێنانی تووندوتیژی حوکمدا

لەشەش مانگەوە بۆ هەژدە مانگ حومکی زیندانی دراون.
1:19 min

ئەمڕۆ دادگا  لەسەر بەکاری هێنانی تووندوتژی بەرامبەر پۆلیس لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان ١٣ کەسی سزادا.

مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو لەکاتی بەڕێوەچوونی خوپیشاندانێکی پارتی سویدییەکانی کە پارتێکی نازیستی نوێن لە باخچەی کونگسترێگۆردێن (Kungsträdgården) دژە خۆپیشاندانێک ڕێکخرابوو.

لەنێوان دژە خۆپیشاندەران و پۆلیس تووندوتیژی ڕوویدا و پۆلیس بەدایان کەسی دەستگیرکرد کە بەرامبەر پۆلیس توندوتیژیان بەکارهێنابوو. بەپێی پارێزەری گشتی  لەنێو ئەو کەسانەدا حوکمدراون  بەشێکیان چەپە توند ئاژووەکانبووە.ئەمڕۆش دادگا لەسەر بەکار هێنانی توندوتیژی، دەست وەشاندن، هێرشکردنە سەرک تاکاکەس و هێرشبکرندنە سەر پۆلیس ١٣ کەسی  حوکمدا.

بەپێی دادگایەکە ئەو کەسانە هەڵدانی دووکەڵهەڵگر و تەرق و تەقمەنیان لەکاتی خۆپیشاندانەکەدا بەکارهێناوە. بەشێکی زۆریان بەسزایی زیندانی لە نێوان شەش بۆ هەژدە مانگ حوکمدراون و کەسێکیش لەبەر کەمی تەمەنەکەی تەنها بەچوار مانگ زیندانی بۆ دەرکراوە. هاوکات دوو کەسی دیکە بێجگە ئەو ١٣ حوکمدراوە ئازادکراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".