باسارتیکێل غەنی زادە - wêne: Anton Kalm/Sveriges Radio
باسارتیکێل غەنی زادە - wêne: Anton Kalm/Sveriges Radio

پەناخوازان ناچاربوون لە دەرەوە بخەون

"لەسەر خیابان خەوتووم. هیچ خواردنمان پێنەدراوە"
1:20 min

دوێنێ دەزگای کۆچی سوید ئاگاداریی ئەوەی دا کە چیدی توانایان نییە جێگاوبان بە پەناخوازان بدەن.

شەوی ڕابردوو لە دەرەوەی بنکەی وەرگرتنی سەر بە دەزگای کۆچ لە شاری مالموێ، لە یێگێرسرو نزیکەی ٢٠ پەنابەر لەسەر ئەرد خەوتن.

 

بەسارتیکێل غەنی زادە خەڵکی ئەفغەنستانە و حەوتوویەک پێش ئێستا هاتە سوید و لەماوەی شەوانی رابردوودا لە هوتێلێکی بەکرێدا دەخەوت. بەلام ئێستا شوێن نەماوە.

 

کاتێک دەزگای کۆچ توانای نەما جێگاوبان بە هەموو پەنابەران بدات خانەوادەی بەمنداڵ و ژنان وەپێش خران و بەسارتیکێل ناچار بوو لەدەرەوە، لەسەر شەقام بخەوێت.

 

ئەو بۆخۆی دەڵێ لەسەر شەقام خەوتووم. هیچ خواردنمان پێنەدراوە، ڕێگامان پێنەدراوە بچینە ژوورەوە خواردن بخۆین، ئاو بێنین یا ئاودەستخانە بەکاربهێنین. پێیان گوتووم کە دەبێ بۆخۆم شوێنێک بدۆزمەوە. بەڵام ئێمە چۆن بتوانین شوێنێک بدۆزینەوە. نە سویدی دەزانین نە کەسوکارمان لێرە هەیە. شوێنێک بۆ خەوتن بینییەوە، سەختە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".