Foto: Robert Granström/TT
Foto: Robert Granström/TT
سوید و هەڕەشەی تیرۆر

گومانلێکراوەکە شەوی ڕابردوو دەردەست کرا

موزەر موسەننا ماجید گیرا
2:37 min

پۆلیسی ئاسایشی سوید و پۆلیسی ناوچەی نورد، شەوی ڕابردوو ئەو پیاوە ٢٥ ساڵەیەی بە گومانی کاری تیرۆریستی بۆ گرووپی داعش لە سوید لێی دەگەڕان دەردەست کرد. ئەم کەسە ناوی موزەر موسەننا ماجیدە و سەعات شەش و نیوی ئێوارەی دوێنێ لە کەمپێکی پەنابەران لە شاری بوولیدن بەبێ ئەوەی نائارامییەک دروست ببێ قۆڵبەست کرا.


گومانلێکراو هەر شەوی رابردوو کەوتە بەر لێپرسینەوە و دواتر بە گومانی لەڕاستی نزیکی ئامادەکاری بۆ کردەی تیرۆر، لەلایەن پۆلیسی شاری "خێلێفتیۆ"وە گیرا. بەرپرسی چاپەمەنیی دەزگای پۆلیسی ئاسایش ڕایگەیاند کە بەلامانەوە لەهەموو شت گرنگتر ئەویە کە بزانین ئەو کەسە لە ماوەی مانەوەی لە سویددا خەریکی چ بووە و بەتەمای چ کارێک بووە.

فرێدریک میلدر سەرۆکی چاپەمەنیی سێپۆ بە تلەڤزیۆنی سویدی گوت کە "هەرئێستا خەریکی توێژینەوەیەکی چڕوپڕین و ئەو کەسە گیراوەش لەم پێوەندییەدا بۆ ئێمە هەروا سەرنجڕاکێشە. هاوکات پێشوازی لەهەر چەشنە ئاگاداری و زانیارییەک دەکەین کە بگاتە دەستمان. بەتایبەت لەڕێی ماڵپەڕەکەمانەوە."

بینای پۆلیسی ئەم شارە هەر ئێستا لەلایەن چەندین پۆلیسی چەکدارەوە، کەوتۆتە ژێر چاوەدێرییە توندەوە.

لەم پێیەدا چەندین کەسی دیکەش لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە و لەگوێن قسەی شاهیدان، پۆلیس هەشت کەسی بە ئوتومبێل ‌هێناوەتە ناو بیناکەوە و دواتریش لەوێ ڕایگواستوون. دەزگای پۆلیسی ئاسایش رایگەیاندووە کە دوور نییە کەسانی دیکەش هەر لەم پێوەندییەدا بگیرێن.
 

بە پێی زانیارییە هەواڵگرییەکان گومانلێکراوە گیراوەکە، موزەر موسەننا ماجید، یەکێ لە ئەندامانی گرووپێکی گەورەتر بووە کە ماوەیەکە لە وڵاتی سویدن یا خود بەڕێوەن بێنە سوید. بە گوتەی وەزیری بەری، پێتر هولت‌کڤیست، پۆلیسی ئاسایش هەر ئێستا لە چەند گومانلێکراوی دیکەش دەگەڕێن.

 

تا ئێستا ڕوون نەبۆتەوە کە گرێدراویی گیراوەکە ـ وەکی ئەوەی باس دەکرێ ـ بە سویدەوە چییە و پۆلیسیش لەمبارەوە چ ناڵێ و هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو گرووپەی گیراوەکە تێیدا چالاک بووە نادرکێنێ و حەواڵەی دوای لێکۆڵینەوەکانی خۆی دەکا.

ئەم کەسە ناوی موزەر موسەننا ماجیدە دوێنێ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢/١١/٢٠١٥ ئازادکراو هیچ گوومانێکی تیرۆرئیستی لەسەر نەماوە.


هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".