wêne: Harouna Traore/TT
wêne: Harouna Traore/TT

بەبارمتەگرتن لە وڵاتی مالی – سویدی تێدا نییە

"ئەگەر پێویست بێت ئامادەین هەڵوێست بگرین"
2:13 min

هیچ سەرباز یا ئەفسەرێکی سویدی لەو ڕووداوە بەبارمتەگیرانەدا کە لە باماکۆ پێتەختی مالی کرا، بەشدار نەبووە.

سوید بە ٢٥٠ کارمەندی سەربازیی، کەپێکهاتوون لە هیزی هەواڵگیریی، بەشێکە لە هێزی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وڵاتی مالی. هێزی سوید، وەکوو زۆربەی هێزەکانی دیکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، بنکەیان لە دەرەوە تیمبوکتو، کە ٧٠٠ کیلۆمەتر لە باماکۆ پێتەختی مالی دوورە. یەسپەر تێنگروت لەلایەن هێزی بەرگریی سوید سکرتێری پێوەندی میدیاییە.


تێنگروت دەڵێ هیچ کارمەندێکی سویدی ڕاستەوخۆ  لەئێستادا تێکەڵاوی ئەم ڕووداوە نییە. بەگشتیی دەتوانین بڵێین کە باری ئاسایشی باماکۆ باشە. بەڵام ڕووداوێکی وەها نیشان دەدات کە هێرشی ڕاستەوخۆ بەرامبەر بە دامودەزگاکان و تاکەکەسان هەیە.

 

زانیاریی بەردەست ئەوە دەگەێنیت کە لایەنیکەم ١٠ چەکدار ١٧٠ کەسیان لە هۆتێلی ڕادیسۆن بلو لە پێتەختی مالی، باماکۆ بەبارمتە گرتووە. دەزگاکانی ئاسایش ڕادەگەێنن کە لەقاتی حەوت تەقە کراوە و کە ئەم هێرشە لەلایەن تووندڕەوانی ئیسلامی ئەنجامدراوە. وە بەپێی هەمان سەرچاوە لەکاتی هێرشکردنیان دا هاواریان کردووە ئەڵڵاهوئەکبەر.

 

لەئێستادا هێزەکانی ئاسایش چوونەتە ناو هۆتێلەکە، وە سێ کەسی بەبارمتەگیراو کوژراون.

 

سەبارەت بە کاروباری هێزی هەواڵگیریی سەر بە هێزی بەرگریی سوید کە لە مالی بونیان هەیە، یەسپەر تێنگروت دەڵێ ئەمڕۆ لە تیمبوکتو ئەرکمان هەیە کە دەبێ جێبەجێیان بکەین. ئەوێش شوێنی مەبەستی سەرەکیی ئێمەیە. بەڵام بێگومان بەهۆی بوونی کارمەندی سویدی بەوردی ئاگاداری ڕووداوەکەی باماکۆ دەبین. ئێمە ئامادەین هەڵوێستی پێویست بگرین.


دوایین زانیاریی

دوای هێرشکردنی هێزەکانی ئاسایش ٨٠ کەسی بەبارمتەگیراو ڕزگار کراون. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".