وەزیری داد و کۆچی سوید مۆڕگان یوهانسۆن - wêne: Anders Wiklund/TT.
وەزیری داد و کۆچی سوید مۆڕگان یوهانسۆن - wêne: Anders Wiklund/TT.

وەزیری داد و کۆچی سوید ڕەخنە لە دانمارک دەگرێت

مۆڕگان یوهانسۆن: "دانمارک دەبێ سنوورەکانی خۆیان کۆنتڕۆڵ بکەن"
1:33 min

وەزیری داد و کۆچی سوید بەرامبەر بەوەی کە دانمارک ڕێگانادات ئەو  پەنابەرانەی سوید دەیاننێرێتەوە بێنەوە ناو خاکی دانمارک ڕەخنەگرە.

ئەو کەسانەی کە لەسەر سنوورەکانی سوید دەگەڕیندرێنەوە یا بۆخۆیان دەگەڕینەوەو ڕێگایان پێنادریت بێنە ناو سوید و دەنێردرێنەوە بۆ دانمارک، لەلایەن ئەم وڵاتە وەرناگیرێنەوە. وەزیری داد و کۆچی سوید مۆڕگان یوهانسۆن سەبارەت بەم دۆخە ڕەخنە لە دانمارک دەگرێت و باس لەوە دەکات کە ئەمە خەتای دانمارکە چوونکە سنوورەکانی خۆیان لەگەڵ ئەڵمان کۆنتڕۆڵ ناکەن.


لەمپێوەندیەدا یوهانسۆن دەڵێ ئەوان گوتویانە کە نایانەوێ سنوورەکانیان لەگەڵ ئەڵمان کۆنتڕۆڵ بکەن، چوونکە ئەوان لەوە نیگەرانن کە ئەوکات ڕێژەی پەناخوازان لە دانمارک زیاد دەبێت. ئەمەش هاوکات لەگەڵ ئەوە دا کە ڕەوشی ئاسایشی ئەوروپا خراپتر بووە، وە ئیمکانی هەیە کە تیرۆریستان لە ئەوروپا بجوڵێن. بۆیە دانمارکیش بێگومان دەبێ بەرپرسایەتی خۆی وەئەستۆ بگرێت، هەم لەبوواری کۆچ هەم لەبوواری ئاسایشەوە لە ئەوروپا و باکور.

 

سەبارەت بەوەی کە ئایا دانمارک دەبێ لەمبارەدا چی بکات مۆڕگان یۆهانسۆن دەڵێ دەبێ وەکوو سوید و ئەڵمان بکەن و کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانیان دامەزرێنن، تا بتوانن لەوە ئاگاداربن کە کێ دێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".