wêne: TT
wêne: TT

دوای هێرشی تیرۆریستی پاریس پارێزەی زیاتر بۆ زلاتان دابین دەکرێت

یاری ئێلکلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ڕیاڵمادرید ئاسایشی دووبەرابەر بەهێز دەکرێت
1:32 min

دوای هێرشەکانی تیرپریستی پاریس کە تێیدا ١٣٠ کوژرانم، پارێزەی زیاتر لەدەوری خانوبەرەی زلاتان دادەندرێت.

کارمەندێکی یانەی پێ ئێس گێ بە ڕۆژنامەی لە-ئێکویپی فەڕانسی دەڵێ سەبارەت بە ئاسایش لەناو یانەکەدا هەڵومەرجێکی نیگەران هەیە. ئەم پرسە بۆ یانەکە پرسێکی گرینگە. ئەگەر یاریزانێک پارێزە یا هاوکاری دەروونیی بوێت ئەوا بێگومان بۆیان دابین بکەین.

 

دوای ئەوەی کە یاریزانانی پێ ئێس گێ کۆتاییان بە یاریەکانی تیمی نەتەوەیی هێناوە و گەڕاوەتنەوە پاریس یانەکە پارێزەی بەهێزتر کردووە. یانەی پێ ئێس گێ هاوکات سەبارەت بە هاتنیان بۆ شاری مالموێ و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ یانەی مالموێ لە یاریەکانی شامپیۆنسلیگ لە حەوتوی داهاتوودا نیگەرانیان دەربڕیوە.

 

هاوکات لە سپانیا، بەر لە یاری ئێلکلاسیکۆ  لەنێوان یانەی بارسێلۆنا و ڕیالمادرید پارێزەی مەیدانی مادرید، سانتیاگۆ بێرنابێۆ دووبەرابەر کراوە و سبەینێ کە یاری ئێلکلاسیکۆ دەکرێت نزیکەی ٣٠٠٠ پاسەوان و پۆلیس دابین کراون. وە هەر لەمڕۆوە، ڕۆژی پێش یاریەکە، پۆلیس دەستی بە چاوەدێری جوڵەی خەڵک لەدەوری مەیدانی سانتیاگۆ بێرنابێو کردووە. ئەمەش گەورەترین هەڵمەتی ئاسایشییە لەدوای یارییەکانی ئۆلیمپیک لە بارسێلۆنا ساڵی ١٩٩١ لە چوارچێوە وەرزشیدا.

 

هاندەرانی تۆپی پێ کە قەرارە یاریەکان لە مەیدانەکان ببینن هاندەدرێن جانتا لەگەڵ خۆیان نەهێنن و لەماڵەوە بەجێانبهێڵن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".