Foto: TT
Foto: TT

٢٢ ساڵانەکە هیچ گومانێکی تیرۆریستی لەسەر نەماوە

پۆلیسی ئاسایشی سوید پاراستی ژیانی ئەو کەسەیان لەئەستۆگرتووە.
0:58 min

ئەو کەسە ناوی مودەر موسەننا ماجیدە دوێنێ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢/١١/٢٠١٥ ئازادکراو هیچ گوومانێکی تیرۆریستی لەسەر نەماوە.  

مودەر موسەننا مەجیدی  ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ كه‌ به‌گومانی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی له‌لایه‌ن پۆلیسی سویده‌وه‌ گیرابوو دوێنی یەکشەممە ئازادكرا.

دوێنی پارێزەری گشتی بڕیاری ئازادکردنی ئەو کوڕە تەمەن ٢٢ ساڵەی کە ماوەی دوو ڕۆژ لەمەوەبەر لە کۆمەڵگەی بوولیندن لە شارەوانی شلێفتۆ بەگوومانی ئانجامدانی کاری تیرۆریستی دەستگیر کرابوو ڕاگەیاند.

هاوکات ڕاشیگەیاندرا کە ئەو گوومانانەی لەسەری دروست بوو بوون هەڵوەشێنراونەتەوەو ئەو کەسە هیچ گوومانێکی لەسەر نەماوە.

 لە ئێستادشدا پۆلیسی ئاسایشی سوید دابینکردنی جێگەو بانی بۆ ئەو کوڕە لە ئەستۆگرتووە و ئەو کەسە ناگەڕێننەوە ئەو جێگەیەیەی کە پێشووتر لێی ژیاوە. ئەوەش لەبەر ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسیانەی کەدەکرێت بەرامبەری ئەنجامبدرێت.

جێگەی باسە هەفتەی ڕابردووە پۆلیسی ئاسایشی سوید ئەم کەسە بەکەسێکی مەترسیدار لەقەڵەمدا و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سوید بەڕادیۆی سویدیشەوە وێنەو ناوی ئەو کەسەیان بڵاو کردەووە.

جێگەی باسە کە سەرەڕایی ئازادکردنی ئەو کەسە بەڵام پۆلیسی ئاسایشی سوید هێشتا ئاستی مەتریسی ئەنجامدانی کای تیرۆریستی لەهەمان ئاستدا هێشتۆتەوە. واتە لە کۆی ٥ پلە ٤ پەلەی بەڕەوشی ئێستدا داوە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".