wêne: Bertil Ericsson/TT.
wêne: Bertil Ericsson/TT.

منداڵانی بچووکتر لەسەر ئینتەرنێت دووچاری تاوانی سیکسی دەبن

ساڵی ڕابردوو لەبەراورددا لەگەڵ ساڵی ٢٠١٣ ڕێژەی شکایەتەکان بە ٦٥ لە سەد زیادی کرد
3:56 min

لەسەر ئینتەرنێت تادێ منداڵانی بچووکتر دووچاری تاوانی سیکسی دەبن. لەئیستادا چەندین لێکۆڵینەوەی لەسەر دەستدرێژی سیکسی بەرامبەر بە مندالان لەڕێگای ئینتەرنێتەوە بەڕێوەن. ئەمە لەگوێن شارەزایان کە ناوەندی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت لەگەڵیان دواوە. وە تا دێ ئەو منداڵانەی کە بۆمەبەستی سێکسی لەڕێگای ئینتەرنێتەوە پێوەندیان پێوە دەگیرێت تەمەنیان گەنجترە.

لێکۆڵەر لەلایەن سیتیپۆلیسێن لە ستۆکهۆڵم، ئولریکا هامارین لەپیوەندیەدا دەڵێ دەزانم کە منداڵی وەها بچووکمان هەیە کە تەمەنیان ٥-٦ ساڵە کە لەڕیگای ئینتەرنێتەوە پێوەندیان پێوە گیراوە و قسەیان لەگەڵ کراوە.

هامارین هەروەها دەڵێ زۆر لەمێژ نییە کە نۆساڵانێک لەلام بوو. کاتێک دەتوانن تەلەفۆنەکانیان یا کەمپیوتەرێک بەکاربهێنن و لەگەڵ کەسانی نەناسراو چات بکەن، پێت خۆش بێت یانا، منداڵان دووچاری ئەمە دەبن.

لە سەرانسەری سوید لەئێستادا چەندین لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو منداڵانەی کە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە دووچاری دەستدرێژی سیکسی بوونە بەڕێوەدەچێت. لە سۆلێنتونا، لە ستۆکهۆڵم دادگاییکردنێک بەهۆی دووچارکردنی بەسەدان کچ لە تەمەنی ٥ تا ١٤ ساڵ بەڕێوەدەچێت.

لە ئولریکێهامن پیاوێکی ٤٥-ساڵان بەهۆی گومانی دەستدرێژی سیکسی بەرامبەر بە سەدان منداڵ بازداشت کراوە. وە لێکۆڵەر لەلایەن پۆلیسی یۆتۆبۆری، ئانا یانسۆن باسی ئەوە دەکات کە لە یۆتۆبۆریش لێکۆڵینەوەیەک بەهۆی گومانی سوئیستفادەکردن لە کچانی بچووک بەڕێوەیە و دەڵێ لەم کەیسەدا خاوەنقەزیە زۆر بچووکن.

هەروەها دەڵێ بۆیان سەختە باسی ئەمە بکەن. شەرم دەکەن. خاوەنقەزیەمان هەیە کە نایانەوێ بیسەلمێنن، سەرەڕای ئەوەی کە ئێمە دەتوانین نیشانبدەین کە وێنەیان ناردووە، کە ئەمیان کردووە، چوونکە بۆیان هێندە سەختە باسی بکەن. 

ئانا یانسۆن دەیەوێ بەدایکوباوکان ئەوە بڵێت کە ئاگایان لە منداڵەکانیان بێت، کە ئایا لەژوورەکانیان چی دەکەن؟ لەوانەیە پێویستنەبێت منداڵان لەکاتی خەوتن دا مۆبایلەکانیان پێبێت.

وە یانسۆن هەروەها دەڵێ جاری وایە هەستدەکەیت کە ئەو منداڵانەی ذووچاری ئەمە بوونە هەست بە تەنیایی دەکەن، کە کەس نایانبینێت. گرینگە کە منداڵان هەستە بەوە بکەن کە بینراون، کە هەن، تا ڕوو لەلایەنی دیکە نەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسێک لەەسر ئینتەرنێت نەدواێن تا هەست بەوە بکەن کە کەسێک دەیانبینێت و بوونیان دەسەلمێنێت. 

ساڵی ڕابردوو ١٤٠٠ شکایەت بەهۆی تاوانی پۆرنۆگرافیای منداڵان  و سوئیستفادەکردنی سیکسی لە منداڵان تۆمار کران. لەگوێن ئەنجومەنی بەرگریی لە تاوان، لەبەراورددا لەگەڵ ساڵی ٢٠١٣ دا ئەمە زێدەبوونێکە بە ٦٤ لە سەد. ئەم زێدەبوونە بەتایبەتی بەهۆی ڕێژەیەکی کەم کەیسی گەورەیە. 

لەگوێن لێکۆلەر ئولریکا هامارینەوە هەمیشە سودێکی هەیە کە شکەیەت لەلای پۆلیس تۆمار بکەیت. وە لەم پێوەندیادا دەڵێ ئەگەر وێنەیەکت ناردبێت، تێدەگەم کە زۆر سەختە. بەڵام قەت درەنگ نییە کە کۆتایی پێبهێنیت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".