مۆدێراتەکان داوای رێککەوتنێکی نوێ لەسەر پرسی کۆچ دەکەن

ئاننا شینباری باترا سەرۆکی پارتی ڕاست مۆدێراتەکان  دەڵێت ئەو ڕێککەوتنەی ئێستا لەگەڵ بارودۆخی کۆچهێنی ئێستادا ناگونجێت، بۆیە داوا لە حوکومەت دەکات ڕێکەوتنێکی نوێ سەبارەت بە سیاسەتی کۆچ ببەسترێت.


  • حوکوومەت دەبێت هەڵوێستی هەبێت، من ئامادەم هاوکاریی پەرلەمان بکەم گەر پێویست بە گۆڕینی یاسا لە بواری کۆچدا بکات.من پێم وایە شینباری باترا دەڵێت پێویستمان بە ڕێککەوتنێکی نوێ و داڕشتنەوەی سایسەتی کۆچە تا بتوانین ڕووبەڕووی قەیرانی نوێی کۆچ ببینەوە. بۆ نموونە پێویستمان بەوەیە یاساکانی یەکییەتی ئەورووپا تایبەت بە سنوورەکان باشتر و توندتر پەیڕەویان لێبکرێت، واتا ئەو پەنابەرانەی لە وڵاتێکی دیکەی ئەورووپییەوە هاتوونەتە سوید دەبێت بگەڕێنەوە ئەو وڵاتە.

وەزیری بازاڕیکار ئیلڤا یوهانسۆن  لەسەر لیستی سۆسیالدیموکرات دەڵێت بەمزووانە حوکوومەت بەرەی ئۆپۆزسیۆن بۆ گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ لە نێوان حوکوومەت و بەرەی ئۆپۆزسیۆندا بۆ پرسی کۆچ بانگهێشت دەکات، لەبەرئەوەی بارودۆخی پەنابەری لە سویددا یەکجار فشاری لەسەرە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".