لێکۆڵینەوە لە ئەگەری کاری تیرۆریستی بەردەوام دەبێت

پارێزەری گشتی دەڵێت چەند کەسێک بە گومانی کاری تیرۆریستی دەبێت لێپرسینەوەیان لێبکرێت.

 

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابوردوو ئەو لاوە بیستودووساڵانەیە ئازاد کرا کە بەگوومانی پلاندانان بۆ کاری تیرۆریستی ، لە ناوچەی بولیدەن لە شاری خێلێفتیۆ دەستگیر کرابوو. ئەمڕۆش گەڕایەوە شوێنی خۆی و دەڵێت هیچ گلەییەکم لە پۆلیس نییە و ئەوان ئەرکی خۆیان بەجێ هێناوە. 

بەڵام لەسەر دەستگیرکردنی ئەو لاوە پۆلیسی ئاسایشی سوید سێپۆ ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بوونەوە و ئەمڕۆش ئەو کارەی پۆلیس دراوەتە دەستگەی بەدواداچوونی کاری دەستگە دەوڵەتییەکان (justitieombudsmannen). 

بەڵام لێکۆڵینەوە لە ئەگەری پلاندانان بۆکاری تیرۆریستی بەردەوام دەبێت، پارێزەری گشتی هانس ئیرمان دەڵێت لێپرسینەوە لەچەندین کەس پێویستە و ئەگەری پلاندانان بۆ کاری تیرۆریستی تا ئێستا بەردەوامە و دەستگیرکردن و ئازادکردنی ئەو لاوە هیچی لەو بارودۆخە نەگۆڕیوە.   

  • زانیارییەکان سەبارەت بە ئەگەری تەقینەوەیەکە کە دەبێت بدۆزرێتەوە، چەند کەسێکیش لەو پەیوەندەدا هەرچەندە گومانیان لەسەر نییە بەڵام شایەنی لێپرسینەوەن، ئیرمان دەڵێت لێپرسینەوەی ئەو کەسانە بەشێکە لە کارەکانی دیکە وەک لێکۆڵینەوە لەو زانیارییانەی پێمان گەشتووە هەروەها ئەو کەلوپەلانەی لەو پەیوەندەدا پۆلیس دەستی بەسەردا گرتوون.   
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".