en villa på Bifrostgatan i Helsingborg. Foto: Johan Nilsson / TT
en villa på i Helsingborg. Foto: Johan Nilsson / TT

تۆفان باشووری سویدیشی تەنی

تۆفانی گۆرم لە سویدە
1:16 min

شەوی ڕابردوو تۆفان ، باڕن و باهۆزێکی گەلێ بەهێز ـ کە ناوی گۆرم ی لێنراوە ـ بەخێرایی نزیکەی ٤١ مەتر لە چرکەدا لە دانمارکەوە بەرەو سوید بەڕێکەوت و کاتێ گەیشتە باشووری سوید بوو بە ٣٠ مەتر لە چرکەدا.

دەزگای کەشناسیی سوید وریایی جۆری دووی لە پارێزگاکانی هاللاند، سکۆنێ، گۆتلەند، کالمار و هەندێ ناوچەی کرۆنۆبەری ڕاگەیاند. هاتوچۆی گەلێ کەشتی و قیتار هەڵوەشانەوە و هیچ ئوتومبێلێک ئیزنی نەدرایێ بەسەر پردی ئوورێسوند (نێوان سوید و دانمارک)دا هاتوچۆ بکات. هاوکات داواکرا کەس لە ماڵ نەیەتە دەرەوە و خۆ بۆ بێکارەبایی ئامادەبکەن، چون بەهۆی داکەوتنی درەختەکانی سەر جادە، کارەبای ماڵ و سەر شەقامەکانیش هەڵبڕدران.

بەپێی دوایین هەواڵەکان هەر ئێستا ٤٥ هەزار خانوو لە ناوچەکانی باشووری سوید بەبێ کارەبان.
لەم تۆفانەدا هیچ زیانێکی جیددی بە کەس نەگەیشتووە بەڵام هاتوچۆی زوربەی قیتارەکان هەروا ڕاگیراون.
هەرئێستا وریایی جۆری دوو لە لایەن دەزگای کەشناسیی سویدەوە بۆ زوربەی هەرە زۆری ناوچەکان کە پێشتر ڕاگەیەنرابوون هەڵگیراوە و تەنیا دورگەی گۆتلەند، ئەم وریاییە دەیگرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".