Massor med flyktingar i stor sal med madrasser.
Di kampan de cî teng e, xwedîderketin nîne, danûstandin û çûnûhatin kêm e... Foto: TT
شەپۆلی پەناخوازی

پەناخوازان بە لۆتکە خۆیان گەیاندۆتە سوید

پۆلیس دەزانێ کە پەناخوازان بە لۆتکە هاتوونەتە سوید
2:56 min

ئەو زانیارییانەی لەسەر هاتنی چەند پەناخواز بە لۆتکە بۆ شارۆچکەی خیللینگێ لە پارێزگای سکۆنێی سوید بڵاوکرابوونەوە لەلایەن پۆلیسیشەوە پشتڕاست کرانەوە.

ئەو زانیارییانەی لەسەر هاتنی چەند پەناخواز بە لۆتکە بۆ شارۆچکەی خیللینگێ لە پارێزگای سکۆنێی سوید لەلایەن پۆلیسەوە پشتڕاست کرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵێک کە ڕۆژنامەی داگێنزنیهێتر ئەم بەیانییە بڵاوی کردەوە کە چەند پەناخوازێک بە گەمێی لاستیکی خۆیان گەیاندۆتە سوید. ئەم زانیارییە لە توێی ڕاپۆرتێکی نهێنیدا دراوەتە وەزارەتی دادی سوید. ئەمە یەکەم جارە کە دوای چەندین ساڵ پەناخوازان بەم شێوەیە خۆ دەگەیێنە سوید. پاتریک ئێنگستروێم سەرۆکی پۆلیسی نەتەوەیی سەرسنوور دەڵێ: دەڵێ ئەمەش بەجۆرێک لە جۆرەکان ڕێگەیەکی وێچوویە. دیارە بێت و چاوەدێریی توندوتیژی سەرسنوور بکرێ ئەوا قاچاخچییەکان ڕێگەی دەربازبوون دەدۆزنەوە و وەها پێشنیارێک بە پەناخوازان دەکەن. هەر ئەوەی لە دەریای ناوەڕاست و شوێنەکانی تری جیهانیش بینیمان.

ئێنگستروێم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوە نایاسایی نییە کەسێک خۆ بگەیێنێتە سوید و داوای پەنابەری بکات. بەڵام بێت و وانەکەن ئەوا دەردەکرێن. پۆلیس بەوەی زانیوە کە قاچاخی مرۆڤ بۆ ناو سوید بەتایبەت بە ئوتومبێلیش زۆر بووە.

ئێنگستروێم دەڵێ زۆرجاران ئەو کەس یا کەسانەی دەهێندرێن خزم و دیوناس و هاوڕێن کە نزیکانی خۆیان لە دانمارک و ئەڵمانەوە دێننە سوید بەڵام هاوکات چالاکیی بەڕێکخستنکراوی قاچاخچییەکانیش زیاتر بووە. ئەو زیاد دەکا و دەڵێ ئێمە ئاگادارین کە ئەم چالاکییانەی قاچاخچییەکان بە تۆڕێکی گەورەی ئەورووپاوە دەلکێ.

ئێشکگرانی لێوارە دەریاییەکانی سوید دەڵێن هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەوە نییە کە پەناخواز بە لۆتکە بێن بۆ خیللینگێی سکۆنێ بەڵام دەڵێن تاقەجارێک ئەم شتە ڕوویداوە. ئەمە لە حاڵێكدایە کە پاتریک ئێنگستروێم پێیوایە ئەم شێوازە هاتنە بۆ سوید لە داهاتووشدا هەر بەردەوام دەبێ و بگرە زیاتریش دەبێ.

بەڵام پۆلیس بەتەمایە لەم پێناوەدا چ بکات، هەم بۆ پێشگیری و هەم وەک ئامادەکاری؟ پاتریک ئێنگستروێم سەرۆکی پۆلیسی نەتەوەیی سەرسنوور دەڵێ دیارە ئێمە لەو تاکە حاڵەتە دەکۆڵینەوە بەڵام هاوکاریمان هەر لەگەڵ ئێشکگرانی لێوارە دەریاییەکانی وڵات هەر هەیە بۆ ئەوەی بزانین چ دەتوانین بکەین. ئەوە ئەوانن کە چاوەدێریی سنوورەدەریاییەکانی وڵات دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".