سالح چەتین  - wêne: skärmdump/tv4
1 av 2
سالح چەتین - wêne: skärmdump/tv4
هەرسێ لە قارەمانانی ژیان نەجاتدان - wêne: Skrämdump/TV4
2 av 2
هەرسێ لە قارەمانانی ژیان نەجاتدان - wêne: Skrämdump/TV4

کوردێک لەناو قارەمانانی سوید دایە

هەموو ساڵێك ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت لەگەڵ کەناڵی چوار گالایەک بۆ قارەمانانی سوید ڕێکدەخەن. ئەمساڵ کوردێک یەکێک لەوانەیە کە وەکوو قارەمانێک ناسراوە. 

سالح چەتین یەکێک لە سێ کەس بوو کە هاوینی ٢٠١٤، لەشاری یێڤلێ ژیانی کاسێکی ڕزگار کرد. 


ئۆتۆمبێلێک کە باری بەتلەی گاز بوو، لەحوشی باخچەی منداڵان وەستا بوو و قەراربوو دەستگای گەرمکردن لە دوورەوە چاکبکرێتەوە. لەپەناڕا بەتڵەکانی گاز تەقینەوە و ئەو کەسەی کە قەراربوو دەستگای گەرمکردنەوە چاک بکاتەوە، لەتەقینەوەکە زۆر نزیک بوو. 

بەهۆی تەقینەوەکە سالح، لینا و کریستینا بەخێر بەرەو شوێنی تەقینەوەکە ڕایان کرد و هاواری کەسێکیان بیست. 

وەکی بۆخۆی لەکەناڵی چوار ئەم بەیانییە باسی کرد، سالح کە ماڵی لەپەنای باخچەی منداڵانە، بەپێخواسی ڕای کردە دەرەوە و لەگەڵ لینا و کریستینا فریای ئەو کەسە کەوتن کە لەلای ئاگرەکە مابوو. 


ڕۆژی هەینی لەگاڵایەکدا کە لەکەناڵی چوار نیشاندەدرێت، ئەو کەسانەی کە وەکوو قارەمان ناسراون خەڵات دەکرێن. سالح، لینا و کریستینا وەکوو قارەمانانی ژیان نەجاتدەری ئەمساڵ ناسراون. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".