وێنە لە فەیسبووکەوە وەرگیراوە.
وێنە لە فەیسبووکەوە وەرگیراوە.

لەژێر ناوی داعشدا نامەی هەڕەشە بۆ هاوڵاتییان دەنێردرێت

"ئەگەر نەچیتە سەر دینی ئیسلام سەرت لەلاشە دەکرێتەوە"
1:52 min

لە گەڕەکی ماشتا لە باکووری شاری ستۆکهۆڵم رۆژی هەینی نامەی هەڕەشە ئامێز کە واژوو یان ئیمزایی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراوی لەسەر بووە خراوەتە پۆستی ماڵانەوە.

 لەپاش بڵاوبوونەوەی ئەو نامانە چەندین سکاڵا لەلای پۆلیس تۆمارکراون و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە. ئانا یێنبێری کارڵسۆن وتەبێژی شارەوانی سیگتووینایەو کارڵسۆن ئەو هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە دەڵێت.

 - ئێمە لەوە ئاگادارین کە چەند دانیشتوویەکی شارەوانییەکەمان ئەو نامە نەخوازراوانە خراوەتە پۆستەکانیانەوە، بەڵام بەتەواوی چەندە هاوڵاتی ئەو نامانەی پێگەشتووە ئاشکرا نییە.

 جێگەی باسە کە لەنامەکاندا نووسراوە ئەگەر نەچیتە سەر دینی ئیسلام ئەوا سەرت لەلاشە دەکرێتەوە.

 هاوکات پۆلیس لەبەر بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکان ئاماددە نییە هیچ زانیاریەک بدات کە چی لایەنێک یان کێ لەپشت بڵاوکردنەوەی ئەو نامانەن، بەڵام باسیان لەوە کردووە کە لێکۆڵینەوەکان بەرفراوانن و پۆلیسی ئاسایشی سوید لەو ڕووداوە ئاگادارکراوەتەوە.

هەروەها جەختیان لەوە کردۆتەوە کە لەکاتێکدا ناوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراوی هێنراوە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەوانی لەپشت ئەو کارەو بن.

شارەانییەکەش داوا لەهاڵاتیانی دانیشتووی شارەوانییەکە دەکات ئەگەر ئەو نامانە خراوەتە پۆستەکانیانەوە سکاڵا لەلای پۆلیس تۆمار بکەن. هەر هەمان شارەوانی هەستاوە بەئاگادارکردنەی قوتابیانی شارەوانییەکە بۆ ئەوەی زانیاریان لەسەر ئەم کار هەبێت و ئەگەر نامەی هاوشێوەیان بەرچاوکەوت ئەوا بەزووی پۆلیسی لێ ئاگادار بکەنەوە.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".