Blodprov, prostatacancer
Foto: Dan Hermansson/ TT.

شێرپەنجەی سی لەنێو ژناندا زیاد دەکات

ساڵانە نەخۆشی شێرپەنجە گەشە دەکات
1:40 min

لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا نەخۆشی ژێرپەنجەی سی لە نێو پیاواندا کەمیکردووە، بەڵام لە نێو ژناندا ئەم نۆخۆشییە زیادی کردووە.

بەپێی بەڕێوەبەراییەتی گشتی خزمەتگوزاری کۆمەڵاییەتی و نەخۆشەوان تەنها لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر چوار هەزار کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سی بووە. بەڵام بەگشتی ساڵی ٢٠١٤ زیاتر لە شەش هەزار کەس نەخۆشی شێرپەنجەیان گرتووە.

 هەر لەماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ساڵانە  لە % ٢،٤ ڕێژەی پیاوان کە دووچاری لوو یان گرێ کە جۆرێکی نەخۆشی شیرپەنجەی بوون زیادیکردووە. لەبەرامبەردا لە % ٢ بووە. ئەمەش بەبۆچوونی شارەزایان پەیوەندی بەوەوە هەیە کە هاوڵاتیان سوید تەمەنیان درێژتر دەبێت. هاوکات ئەمڕۆ ئامێری پشکنینی پێشکەوتوو تر بەراورد بەجاران بوونیان هەیەو بۆ ئاشکراکردنی ئەم نەخۆشیانە  بەکاردەهێنرێن.

هەروەها بەڕێوەبەراییەتی گشتی خزمەتگوزاری کۆمەڵاییەتی و نەخۆشەوان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمڕۆ هاوڵاتیان زیاتر خۆیان دەخەنە ژێر مەترسی تووش بوون بەنەخۆشی شێرپەنجە. لە نێو ژناندا شێرپەنجەی مەمک بەشێوەیەکی بەرچاوە بەربڵاوەو لە نێو پیاوانیشدا شێرپنجەی پرۆستات ئاسایی و بەبڵاوە. بەڵام نەخۆشی شێرپەنجەی پێست لەهەموو جۆرەکانی دیکەی ئەم نەخۆشییە لەو ماوە ئاماژیمان پێکرد زۆر زیادیکردووە.

ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشێ شێرپەنجە پێش تەمەنی ٧٥ ساڵی لەنێو پیاواندا لە % ٣٣   و لەنێو ژنانیشدا لە % ٢٩ یە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".