Flyktingbarn sitter på säng. Foto: Jessica Gow/TT.
Foto: Jessica Gow/TT.

یاساکانی خانەی چاودێری منداڵان گۆڕانکاری بەسەردادێت

ڕێژەی زۆری منداڵانی بەتەنها هاتوو هۆکاری گۆڕانکارییەکانن
1:00 min

لەبەر ئەوەی شارەوانییەکان بتوانن بەباشی مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕێژە زۆرەی منداڵی تازە هاتوو بکەن ئەوا گۆڕانکاری بەسەر یاساکانی خانەی چاودێری منداڵی بۆ ماوەیەکی کاتی دەهێنرێت.

بەڕێوەبەراییەتی گشتی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و نەخۆشەوانی بڕیاریداوە کە بۆ ماوەیەکی کاتی یاساکان خانەی چاودێری منداڵان  (hem för vård eller boende) گۆڕانکاری بەسەردا بهێنێت.

بەپێی ئەو گۆڕانکاریانە لەدهاتوودا ئەگەر منداڵ لەخانەکەدا نەبوو ئەوا پێویست ناکات کە کارمەند لەو خانانە ئاماددەبێت و ئەمەش بەشێوەیەکی باش کار ئاسانی بۆ بەڕێوەبەری خانەکان دەکات.

 پێشووتر دەبوا کارمەندان ئەگەر منداڵ لەوێ بوایە یان نا ئاماددە بوونایە. لەم ساڵدا واتە ٢٠١٥ هەتاوەکو کۆتایی ساڵ چاوەڕوان دەکرێت ڕێژەی منداڵ و لاوی بەتەنها هاتوو بگاتە ٣٠٠٠٠ منداڵ کە داوا مافی پەنابەری لەسوید بکەن. ئەو گۆڕانکاریانەش لە مانگی یەکی ساڵی داهاتووەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکرنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".