Foto: Johan Nilsson/ TT
Foto: Johan Nilsson/ TT

ڕێژی پەناخواز زۆر کەمیکردووە

حکومەت لەکەمکرندنەوەی کۆچبەراندا ئامانجی خۆی پێکاوە
1:22 min

ڕێژەی ئەو پەناخوازانەی ڕوو لەسوید دەکەن بەئاستێکی بەرچاو کەمیکردووە.

لەمانگی یانزەدا ڕێژەی ئەو پەناخوازانەی ڕوو لەسوید دەکەن بەکۆی  ٢/٣ کەمیکردووە. هاوکات ئەمڕۆ چاوەڕوان دەکرێت کە حکومەت بڕیار لەسەر پێشنیازی تایبەت بەبەردەوام بوونی کۆنترۆڵکردنی ناسنامە لەکاتی گەشتکردندا بدات، ئەگەر ئەم پێشنیازە پەسەند بکرێت ئەوان چاوەڕواندەکرێت کە ڕێژەی ئەو پەناخوازانەی ڕوو لەسوید دەکەن لەکەمکردن بەردەوامبێت.

  لەمانگی دەیی ئەمساڵ هەفتانە لە نێوان ٨٠٠٠ بۆ ١٠٠٠٠ پەناخواز ڕوویان لەسوید دەکردوو داخوازینامەی پەناخوازیان لەلای دەزگایی کۆچی سوید تۆمار دەکرد. بەڵام لەم چەند هەفتەیی دوایدا هەفتانە ئەو ڕێژەیە کەمیکرد و نزیکەی ٣٠٠٠ پەناخواز هاتوونەتە سوید.

جێگەی باسە کە هەر لەمانگی یانزەی ئەمساڵدا بوو کە حکومەت بڕیاریدا بەسەر ئەو کۆمپانیا گەشتیاریانەی کە گەشتیار بەئۆتۆبووس، شەمەندەفەر و کەشتی نەفەرهەڵگڕ بۆ سوید دەهێنن، ئەو کەسانەی ناسنامەیان پێنیە مافی گەشتکردنیان بۆ نێو سوید پێ نەدەن.

بەپێی دەزگایی کۆچی سوید نزیکەی نیوەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمڕۆ ڕوو لەسوید دەکەن ناسنامە یان بەڵگەنامەیان پێ نییە. لەم ڕانگەشەوە ڕێگەیان پێنادرێت کە بێنە نێو خاکی سویدەوە. ئەمەش ئامانجی حکومەت بووە کە ڕێژەی پەناخوازان کەم بکاتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".